KGN – NEWS
وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت دەڵێ: چوار ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژۆ کردووە، یەکێکیان بابەتی فڕگەکانی هەرێمی کوردستانە و دەڵێ کە بۆ ڕەزامەندیدان لەبارەیەوە، لەبەر دەستی عەبادیی سەرۆکوەزیرانە.
كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق واژۆ كردووه، ئێستایش رێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدان”.
دەشڵێت: یه‌كێك له‌و رێككه‌وتنانه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و، ئومێد دەکەین عەبادی واژۆی لەسەر بکا. بەبی ئەوەی ئاماژە بە ڕککەوتنەکانی تر بکات و زانیاریان لەبارەیەوە بلاوبکاتەوە .
ناوبرا ئاماژەشی بەوەکردووە به‌رپرسانی ئه‌مریكایی پشتگیریی له هه‌رێمێكی كوردستانی یه‌كگرتوو و به‌هێز له‌نێو عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا ده‌كه‌ن، جەختیشی کردەوە لەوەی، پاش دانوستانیان لەگەڵیاندا، ئەمەریکاییەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە، هەر کارێک دەکەن بۆ بەرجەستکردنی ئەو پشتگیرییەیان. شیانی باسە ناوبراو لە ئێستادا به سه‌ردانێك له وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه .
زیاتر
Ideal Software Designed for Holding Online Meetings
The key benefits of a Online Board Space
VDR for Acquire Facilitates M&A Due Diligence