2000 دۆنم زەوی كورد رووبەڕووی تەعریب دەبێتەوە

KGN – NEWS
بە بیانوی قەرز ژمارەیەک عەرەب دەیانەوی دەست بەسەر 2000 دۆنم زەوی کشتوکاڵی بگرن لە ناحیەی شوان.
لە رێگای نوسراوێكەوە ژمارەیەك عەرەبی هاوردە جارێكی تر دەیانەوێت دەست بەسەر زیاتر لە 2000 دۆنم زەوی كشتوكاڵی جوتیارانی كورد لە ناحیەی شواندا بگرن. 
سەباح سدیق، لێپرسراوی بەشی كشتوكاڵی ناحیەی شوانی باكوری شاری كەركوك بە ماڵپەری هەواڵنیوزی ڕاگەیاندووە: وەڵامی ئەو نوسراوەی عەرەبە هاوردەكانمان بە چوار خاڵ داوەتەوە كە ئەو یاسایانەی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە”، ئەوەشیخستەِروو:”ئەو عەرەبانە بە بیانوی ئەوەی كاتی خۆیی قەرزیان كردووە لە حكومەت و ئێستا داوای قەرزەكەیان لێدەكرێتەوە جارێكی تر دەیانەوێت ناوچەكە تەعریب بكەنەوە”.
بەوتەی لێپرسراوی بەشی كشتوكاڵی ناحیەی شوان، حكومەتی عێراق و وەزیری كشتوكاڵ و پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت پاڵپشتیانن بۆ گەڕانەوەی ئەو عەرەبانە، هاوكات باسی لەوەشكرد:”ئەو خاڵانەی ئیمە وەڵاممان داوتەوە گەڕانەوەی ئەو عەرەبە هاوردانە بەهەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە”.
ناوبراو ئاماژەی بە ئەوەش دەکات:”ئەم هەنگاوەش لەلایەن حكومەتی عێراقەوەیە، كە هەموو نەیارانی كورد یەكیانگرتووە بۆ دووبارە تەعریبكردنەوەی ناوچەكانی شوان و پردێ”.