
ساڵانێكه خه‌ڵك به جۆرێك له دروست نه‌كردنی ئه‌و ئه‌نده‌ر پاسه‌ی شه‌قامی ١٢٠ م سه‌ر ڕێگای مه‌غمور و هه‌ولێر تێگه‌یشتبون به‌ڵام له‌م ڕاپۆرته‌دا هۆكاری دروستنه‌كردنی ئه‌و ئه‌نده‌ر پاسه‌تان بۆ ڕونده‌كه‌ینه‌وه یه‌كێك له خاوه‌نه‌كانی ئه‌م موڵكه‌ش ده‌ڵێت هۆكاری ته‌واو نه‌كردن و مانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نده‌ر پاسه به‌م شێوه‌یه قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌یه كه حكومه‌ت وه‌ك پێویست قه‌ره‌بوی نه‌كردونه‌ته‌وه و هه‌نێك پارچه زه‌وی به‌بێ تاپۆ داوینه‌تێ .
وه‌ك خاوه‌ن موڵكێك ده‌ڵێت: (وتومانه ئێمه ئاماده‌ین شوێنه‌كه‌ی خۆمان بده‌ینه حكومه‌ت و ئیدی ئیتیزاماتی چییه‌و ئێمه جێبه‌جێی بكه‌ین یانی من له له ناو زه‌وی خۆم جێگام نه‌بوه كه خه‌مڵاندنیان بۆمان كرد خه‌مڵاندن به خۆشی خۆم نه‌بوه ئیتر حكومه‌ت زه‌ویه‌كه‌ی منی دۆراندبو هه‌ستا خه‌مڵاندنی كرد زه‌ویه‌كی ترم باتێ له جیاتی زه‌ویه‌كانیش هه‌مووی له دوری هه‌ولێره بابڵێین له قه‌زاو ناحیه‌كانه ئێستا زه‌ویم هه‌یه به $11 به یانزه وه‌ره‌قه‌م فرۆشتوه ئێستا كارته ئه‌گه‌ر ئه‌و كارتانه نه‌كرێته سه‌نه‌د هیچ ئیسفاده‌ی نییه ده‌توانێ سبه‌ینێ شاره‌وانی له شوێنی خۆی ڕه‌قه‌مه‌كان بگۆڕێت ئیتر ئه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت)
لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش ڕایگه‌یاند كه مامه‌ڵه‌و رێكاره یاساییه‌كان گیراونه‌ته به‌ر به‌ڵام نه‌چۆته بواری جێبه‌جێ كردن و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بچێته بواری جێبه‌جێ كردن بۆ قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ی یاسایی ئه‌م خاوه‌ن موڵكانه كه هه‌ندێك ورده‌كاری ماوه بۆ تاپۆكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی پێیان دراوه و هه‌ر وه‌ك ڕاشیان گه‌یاند ئه‌مه‌ش كارێكی ئه‌سته‌م نیه‌و له كاتێكی دیاری كراودا ئه‌نجام ده‌درێت وه له پاشاندا هه‌وڵ بۆ ته‌واو كردنی پڕۆژه‌كه ده‌ده‌ین .
به‌ڕێو به‌ری شاره‌وانی شه‌ش ده‌ڵێت: (گرنگ ئه‌وه‌یه له ڕوی یاساییه‌وه ڕێكاره یاسایه‌كان ئه‌نجام دراوه بۆ قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه وه نوسراوی فه‌رمی كراوه له لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر بۆ وه‌زاره‌ت له‌وێشه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئێستا ماوه قه‌ره‌بوی ڕه‌نگه دامه‌زراوه‌كان بێت ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر عه‌رزی واقع دروستكراوه ساڵانی ڕابردو كاره‌كانی به تاپۆكردن زۆر ئه‌سته‌م نییه ده‌كرێت ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی زه‌مه‌نی پێ بچێت و ئه‌وه‌ش ئه‌نجام بدرێت و له ژماره‌وه بكرێته تاپۆ )
شایه‌نی باسه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعیشه‌وه حكومه‌ت چه‌ندین پڕۆژه‌ی تری به‌مشیوه‌یه له‌سه‌ر قه‌ره‌بو كردنه‌وه به نیوه چڵی به‌جێ هێشتوه هۆكاره سه‌ره‌كیه كه‌شی
بۆ قه‌یرانی دارای ونه‌بونی بودجه‌ی پێویست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه هه‌ر وه‌ك و شاره‌وانیه‌كانیش ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به زوترین كات خاوه‌ن موڵكه‌كانمان قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه خاوه‌ن موڵكه‌كانیش پێیان وایه ئه‌و زه‌ویانه‌ی وه‌ریان گرتوه تا ئێستا لێی دڵنیا نین كه ئه‌و زه‌ویانه ده‌بن یاخود ده‌گۆڕدرێن شایه‌نی باسه له ماوه‌ی ڕابردو هه‌ر وه‌كو هاوڵاتیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن حكومه‌ت چه‌ندین جار پارچه زه‌وی داوه‌ته هاوڵاتیان به‌ڵام دواتر گۆڕیویه‌تی یاخود لێی سه‌ندونه‌ته‌وه واته به هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه له نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌ت نه‌ماوه بۆیه خه‌ڵك تا تاپۆی زه‌ویه‌كانی به ده‌ستی خۆیان نه‌بێت متمانه به حكومه‌ت ناكه‌ن.
هیشام سه‌عید
زیاتر