پلانی چەند ساڵەی پاراستنی پارتی دژ بە زیندانیکراوانی بادینان
(بەڵگەی دەنگی)
ساڵی ٢٠١٩، پاراستنی پارتی تەواوی ئەو تۆمەتانەی ئامادەکردبوو بۆ زیندانی کراوانی بادینان کە ئێستا لە دادگایەکی روکەشی حزبیدا بەسەریانیدا ساغکردەوە.
ئەو تۆمارە دەنگیە کە گوهدار زێباری بۆ منی ناردووە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٩، باس لەوە دەکات کە ئاسایشی پارتی لە ئاکرێ هەراسانیان کردووەو بانگی دەکەن تاکو لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەن و بەڵێننامەی پێ پڕبکەنەوە. ئەمەش جاری یەکەم نەبوو بەڵکو چەند جارێک ئەمجۆرە لە بەڵێننامەیان پێ پڕدەکردەوە کە مەبەستیان وەستاندنی بوو لەکاری رۆژنامەوانی و سۆشیال میدیا.
هەروەها، ئەوەی گرنگە کە کارمەندانی ئاسایش خۆیان بە گوهداریان دەگوت کە ئەمە ئەمرە لەسەرەوە بۆیان دێت و ئەوان جێبەجێی دەکەن و پێویستە ئاگاداری خۆی بێت گەرنا لانی کەم ٦ مانگ بەبێ دادگاییکردن زیندانی دەکرێت.
من هەمیشە بە گوهدارم دەگوت کە هەرچی بیانووی ئاسایش و پاراستن هەیە بیبڕە لێیان بۆیە هەمووکاتێک کە سەردانی ئاسایشی کردووە بەڵێننامەکانی واژوو کردووە، کە بەشێکیان تۆمەت بوون لە نزیکایەتی و ویلائی بۆ پەکەکە چونکە سەرەتا پاراستنی پارتی هەوڵی دەدا ئەو زیندانیکراوانەی بادینان لە دۆسیەی پەکەکەوە بگلێنێت بەڵام ئەو هەوڵانەیان شکستی هێنا.
هەروەها، گوهدار لە رۆژانی جیاجیادا نامەی بۆم کردووە کە ئاماژە بەوەدەکات خزم و کەسوکارەکانی هەراسان کراوەو تەنانەت هەڕەشە لە کڕیارەکانی دەکرێت تاکو چیتر لەو سەنتەرەی گوهدار کە کاری وێنەگرییە مامەڵەی لەگەڵدا نەکەن. ئەمانە بەشێکی کەمن لە بەڵگەکان.
ڕەگەز کەمال
١٧ی شوباتی ٢٠٢١
زیاتر
Methods to Keep Data Secure
The Role of Nonprofit Aboard Members
پارتی و یەکەتی لە پەیوەندیەکی باش نینە وە پەیوەندی خراپیش نەتیجەی وای لێدەبێت