کاردانەوەکان لەمەڕ فیلمی کچانی کۆبانێ
چیمەن زێباری
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگاداری ئە و هەواڵەین، کە هیلاری کلینتۆن و چێڵسی کچی فیلمێک لەسەر لەسەر بنەمای ئەو کتێبە دەردەهێنن کە لەسەر پێشمەرگە ژنەکانی سوریایە.
لەسەر تویتەر زۆر سەرنج و تێبینیمان بینی سەبارەت بەم کتێبە نوێیە کە لە 16 ی شوباتی 2021 بڵاوکراوەتەوە. ناوی کچانی کۆبانێیە، بانگەشەی ئەوە دەکات، کە بە وردی باسی یەکەی پاراستنی ژن-ی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە یەپەژە، و بەرخۆدانی یەپەژە لە دژی داعش لە کۆبانێ دەکات.
پێداچوونەوە سەرەتاییەکانی کتێبەکە ئاماژە بەوە دەکات بابەتەکە باشەو لە کاتێکی زۆر گونجاوی خەباتی کوردەکان، لەگەڵ هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر ڕۆژاوا ( باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) کە بە شێوەیەکی شەوانە دەکرێت و هەڕەشە لە داگیرکردنی تەواوی ئەوان دەکات.
ئێمە هەم دڵخۆشین و هەم نیگەرانیشین لەمە، خۆشحاڵین کە ئەو شەڕڤانانە ئەو دەرکەوتنەی پێویستیان پێیەتی بەدەستی دەهێنن بەڵام قێزونیشە کە ئەو کەسەی ئەنجامی دەدات ساڵانی دواتری خزمەتی گشتی بەسەر برد و بە تیرۆریست ناویان دەبرد و هەموو هەوڵێکیدا بۆ نکوڵیکردن لە مافی کوردەکان و ئەو وڵاتەی کە دەبوو هەر لە سەرەتاوە هەیانبوایە.
بۆ سود وەرگرتن لەو ئازار و ئەشکەنجەیە کە خوی بەشێک بووە لێی دووڕوویەکەی لە بەرزترین ئاستدایە.
دەتوانین لە هاواری بێهیوایی ژنە فیلمسازە کوردەکان و تۆمەتی دەستبەردابوونی دووڕوویی و کولتوورییەوە دێت تێبگەین، بەڵام ڕاشکاوانە لەم ساتەوەختەی خەباتی کورداندا، ئێمە وەکو خەباتکارانی بەرگریکاری مافەکانی کوردەکان بە گەرمی پێشوازی لەم کتێبە دەکەین و هیوادارین چارەسەری هەندێک کەس بەهێز بکات بۆ ئەوەی لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا لە دژی هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بوەستێتەوە.
لە ڕاستیدا، ئەمە لەسەر ئەو بنەمایەیە کە کوردەکان ئەو جۆرە ڕێبازانە پەسەند دەکەن، بەڵام لە هەمانکاتیشدا دەتوانن هاوڕانەبن و دەیانەوێت بپرسن هیلاری کلینتۆن لە کوێ بوو کاتێک هاوسەرەکەی سەرۆکی ئەمەریکا، بودجەی بۆ حکومەتی تورکیا تەرخان دەکرد کاتێک لە ساڵانی نەوەدەکاندا ڕاگواستنی گوندەکان لە بەرزترین ئاستدابوو.
پرسیارێکی دروستە و دڵنیام لە مانگەکانی داهاتوودا ڕووبەڕووی نائومێدی و تووڕەیی دەبینەوە ، بەڵام هیچ نەبێت جۆرێک لە هیوابەخشە کە ئەوانەی لە دەوری سەرۆک و بازنەی دیموکراتەکاندان
دان بەو ڕۆڵەدا دەنێن کە گەلی کورد لە شکستپێدانی داعشدا گێڕاویەتی و قوربانی زۆری داوە، کە مافی ئەوەی هەیە کە بتوانێت داهاتووی خۆی دیاری بکات و ئەو کۆمەڵگا پێشکەوتووخوازەی کە بۆی شەڕیان کردووە وەک چرای ڕووناکی بنیات بنێت.
نەک تەنها بۆ ژنان کە رۆژاوا شۆڕشێک بوو بۆیان بەڵکو بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەولاتریش!
ئێمە تەنها بە هیەوە دەتوانین بژین و بەردەوام بین لە بەرگریکردن لە نەتەوەی دیموکرات لە هەموو کاتەکانی کە لە بەردەمدایە
هیوادارین ئەم فیلمە بتوانێت ڕووناکییەک بەسەر شەڕڤانانی قارەمانی یەپەژەدا بدرەوشێنێت هیوادارین هەرچۆنێک بێت دووفاقی و دووڕوویی کلینتۆنەکانەکانیش بهێنێتە بەرچاو.
زیاتر
لەبەر خاتری زۆڵە خانەنشینەکانی حیزب خانەنشینان دەبنە قوربانی
پێدانی پۆست لهم كابینهیه به ساقیتهكان له حالهتهوه بۆ دیارده
نامەیەکی کراوە بۆ دواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی