ئێمە وەکو رێکخراوى دیارى کوردستان لە ساڵى ٢٠١٨وە پڕۆژەى ڕوبەڕوبونەوەى گەندەڵى کە لە سەرئەرکو ماندوو بوونى ئەندامانى ڕێکخراو بەڕێوەچووە
کەیسێکى زۆری گەندەڵیمان داوەتە داواکارى گشتى بەردەوامیش هەماهەنگى هەبووە لە نێوان داواکارى گشتى و ڕێکخراوەکەمان لە ماوەى ڕابردوو وامانکرد خەڵک زیاتر متمانە بەداواکارى گشتى بکات و کەیسەکانى گەندەڵى ڕادەست بکات
بەلام دواى ئەوەى ئەمڕۆ ١١/٣ ئیدانەى ڕۆژنامەنووس ئالان ساحێبقران کرا لەسەر کەیسى ئاشکراکردنى گەندەڵیەکانى سایلۆى هەولێر داواکارى گشتى نەوەک هەربەئەرکى خۆى هەڵنەستا و بەرگرى لەراستیەکان بکات کە ئالان ساحێبقران ڕۆژنامەنووسە و دەبێت بەیاساى ڕؤژنامەوانى مامەلەى لەگەڵ بکرێت بەڵکو سوربوو لە سەرئەوەى دەبێت بەیاساى خراپ بەکارهێنانى ئامێرە ئە لکترۆنیەکان دادگایی بکرێت
ئێمە لێرە پەنجەى تاوان و دەست تێوەردانى دادگا بۆکەس درێژناکەین بەلام ئەوەى کەمێک لە یاسا بزانێت دەزانێت ئەوە ستەمێکى گەورەیە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوس ئالان ساحێبقران کراوە هیوادارین داواکارى گشتى بێدەنگ نەبێت لە ئاست ئەو ستەمەى کراوە بێدەنگ نەبێت و هەڵوێستى هەبێت و هیوادارین ئەوستەمەى کراوە هەڵیەک بێ نەوەک کارێکى پلان بۆداڕێژراوى پێشوەختە تا ئەوکاتەى مافى ڕۆژنامەنوس ئالان ساحێبقران دەگەرێتەوە ئێمە هەموو چالاکیەکانمان لەگەل بەرێزتان ڕادەگرین وەکو هەڵوێست وەرگرتنێک بێگومان لە ئاستى ئەو ستەمەش بێدەنگ نابین و هەموو ناوەندە جیهانیەکان و باڵوێزخانەکان ئاگاداردەکەینەوە کەستەم بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسێک کراوە .
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەوکەسەى سکالاکەی تۆمار کردووە خۆى تێوەرگلاوى چەندین کەیسى گەندەڵیە و بەلام تاوەکو ئێستا نەدەستگیر کراوە و نە هیچ رێکارێکى ئەوتۆى یاسای بەرامبەرگیراوەتەبەر بەلام هەرزوو دادگا لە خەمى ئەوەدابووە کە زۆر بەخێرایی سزاى ڕۆژنامەنوس ئالان ساحێبقران بدات .
داواکارین لە هەموو ڕێکخراو ڕاگەیاندنەکانی ناوەخۆش بە ئەرکى خۆیان هەلبستن و هەڵوێستیان هەبێت لە ئاست ئەو ستەمەى بەرامبەر بە هاوپیشەکەیانکراوە
رێکخراوى دیارى کوردستان
٢٠٢٠/١١/٣
زیاتر
داوای هەڵوەشانەوەی کۆنسێرتە کەی هەولێری محمد ڕەمەزان دەکرێت
لهههولێر قهدهغهیه و له شارهكانی تر ئاسایه
ئاردی سپی كراوهی توركی قهدهغه كرا