له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 5 هه‌زار بریكاری خۆراك هه‌یه واته (بایه‌ع)، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان به‌هۆی ئه‌م كاره‌یانه‌وه بونه‌ته ملێۆنێر، خانووی جوان و ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێل و زۆربه‌شیان بوو نه‌ته خاوه‌نی چه‌ندین بالاخانه‌ی بڵند و گه‌وره، هه‌مووی به هۆی گه‌نده‌ڵی و دزی و گۆڕینی بابه‌ته‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی خه‌لك، كه‌له‌كاتێكدا زۆربه‌ی بریكاره‌كان مووچه‌خۆری حكومه‌تیشن .
خۆم له وه‌زاره‌تی بازرگانیم زۆرجار كه‌لوپه‌له‌كان به‌چاوی خۆم ده‌بینم چیوچین، جۆره‌كانیان چیه، به‌لام كه ده‌ڕۆمه لای بایه‌عه‌كه‌م هه‌مووی گۆراوه،! به كه‌لوپه‌لی بێكواله‌تی و خراپ، بێگومان دزیكردن و گه‌نده‌ڵی له‌م بابه‌ته بایه‌ع ناتوانی به‌ته‌نها ئه‌نجامی بدات گه‌ر كه‌سانی تری له‌پشت نه‌بێت .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ژم پێكرد خۆم له‌م وه‌زاره‌ته‌م و هه‌موو شتێك به‌چاوی خۆم ده‌بینم زۆرجار خه‌لك هاتوه سكالای له‌دژی بایه‌عه‌كه‌ی خۆی كردووه، گه‌ر كه‌سه‌كه پشتی هه‌بوبێت ئه‌وه زوو قه‌ره‌بووكراوه‌ته‌وه،! بابه‌ته‌كه داخراوه ئه‌گه‌ر پشتیشی نه‌بێت به‌بێ هیچ به‌دواداچونێك و به‌چه‌ند قسه‌یه‌كی ناماقول كابرای سكالاكار به‌ڕێكراوه.! به‌لام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و بایه‌عانه‌ی دزی وفێل له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن وه‌كاله‌ته‌كه‌یان لێنه‌سه‌ندراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچه‌ند بایه‌عیك سه‌ربه‌به‌رپرسێكن، پشتیان قایمه به‌ئاره‌زی خۆیان ده‌وام ده‌كه‌ن به‌ئاره‌زی خۆیان دزی ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێكرد، ئه‌وه‌نده ئجرائاته ده‌كرێت له دژیان، زۆربه‌شی زیاتر له یه‌ك وه‌كاله‌تی هه‌یه و یه‌كبه‌ناوی خۆیه‌تی ئه‌وه‌یتربه‌ناوی كه‌سانی تره به‌لام ئێستا ڕنگه چاودێری بازرگانی هه‌موو شاره‌كان بێنه ده‌نگ و بڵێن ئه‌وه‌تا چه‌ندین بریكاری خۆراكمان سزاداوه، با من لێره‌وه ئه‌مه‌شتان بۆ ڕونبكه‌مه‌وه، به‌لی سزایان داوه به‌لام سزاكان دوو جۆرن، جۆرێكیان ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌سه‌ربه‌به‌رپرسه‌كانن و بایه‌عه‌كه‌یان تاپۆكراوه، ئه‌مانه سزای سوك سوك ده‌درێن، وه‌ك دوومانگ مانگێك كه‌لوپه‌لی بۆنانێرن، جۆره‌كه‌ی تریش له‌به‌رئه‌وه‌سزای ده‌ده‌ن كه ناكه‌ویته ژێر ڕكێفی ئه‌وان، زۆرجار وه‌كاله‌ته‌كه‌شی لێوه‌رده‌گرنه‌وه، بێگومان ئه‌م جۆره‌یان زۆركه‌مه چونكه زۆربه‌ی زۆری خه‌ریكی دزی و فێل و گه‌نده‌لیه .
بۆئه‌وه‌ی نه‌ڵێن هه‌رره‌خنه‌ده‌گری و هیچ چاره‌سه‌رت لانیه، ئه‌وه‌تا چاره‌سه‌ریشم لایه، زیاتر له 5هه‌زار بریكاری خۆراك هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان، فه‌رموون له‌خاوه‌نه‌كانیان وه‌رگرنه‌وه بیده‌نه ئه‌وگه‌نجانه‌ی كه‌سالانیكه زانكۆیان ته‌واوكردووه هیچ كارێك نیه بیكه‌ن، بیده‌نه ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌له‌داخی بێ‌ئیشی ده‌بنه جاش، بیده‌نه ئه‌م گه‌نجانه‌ی كه‌شه‌وانه له تۆره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان جنیوده‌ده‌ن له‌داخی بێكاری، هه‌رنا بیده‌نه ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه منداله شه‌هیدن و بێكارن، ئیتر ده‌بێت گه‌نجان خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێنه‌ده‌نگ، ده‌ست به چالاكی مه‌ده‌نی بكه‌ن وه‌ك خۆپێشاندان و كه‌مپین بۆ لێ سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو وه‌كاله‌ته‌كان، وه‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌سه‌رگه‌نجان ده‌زانن ئه‌م بابه‌ته زیارتر له 5 هه‌زارگه‌نج له بێكاری ڕزگارده‌كات.!ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌ڕۆژانه خۆم ئاگادارم چه‌ندین گه‌نج داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆوه‌رگرتنی بایه‌ع، به‌لام وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و پێیانی نادات .
له‌كۆتایدا داواكارم له هه‌مووگه‌نجه بێكاره‌كان ئه‌م بابه‌ته تاده‌توانن بلاوكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی لێره‌وه فشاره‌كانمان ده‌ستپێبكه‌ین .
زیاتر
لەبەر خاتری زۆڵە خانەنشینەکانی حیزب خانەنشینان دەبنە قوربانی
پێدانی پۆست له‌م كابینه‌یه به ساقیتهكان له حاله‌ته‌وه بۆ دیارده
نامەیەکی کراوە بۆ دواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی