“بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ مووچەی سەرۆكایەتی وەردەگرن “

KGN – NEWS

بودجەی سەرۆکایەتی هەرێم3 ملیۆن دۆلارە و بارزانی و کۆسرەت ڕەسول موچەی سەرۆکایەتی هەرێم وەدەگرن .

وێڕای دابەشكردنی دەسەڵاتی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 29ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو بەسەر دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان و دادوەریدا، پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت: “تائێستا ئەو دامەزراوەیە بودجەی تەواوی بۆ خەرج دەكرێت، كە بڕەكەی سێ ملیۆن دۆلارە .
قادر رەزگەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە ڕادیۆی نەوای ڕاگەیاندووە، “ئەو بودجەیەی بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2013 بۆ سەرۆكایەتی هەرێم خەرجكراوە، تا ئێستا بەردەوامی هەیەو مانگانە بڕەكەی دەگاتە سێ ملیۆن دۆلار .
هەر لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی “بەپێی یاسا، بڕی موچەی مانگانەی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان 16 ملیۆن دینارەو بڕی نەسریەكەشی 80%ی كۆی موچەكەیەتی، كە بۆی خەرجدەكرێت.
رەزگەیی دەشڵێت: كۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆكی هەرێمیش مافە دارییەكانی خۆی وەردەگرێت، هەرچەندە جیاوازیەكی زۆر لە دەسەڵات و مافە داراییەكانی نێوان سەرۆكی هەرێم و جێگرەكەیدا هەیە، چونكە سەرۆكی هەرێم دەسەڵاتەكانی شۆڕنەكردووەتەوە بۆ خوار خۆی و دەسەڵاتی نەداوە بە جێگرەكەی.