دەمیرداش لە هەڵبژاردنی بۆ سەرۆککۆماری تورکیا لیستی دارایی بڵاوکردوە

KGN – NEWS

 سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی 24ی ئابی 2018، لیستی داراییەکانی بڵاو دەکاتەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی بەندکراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی 24ی ئابی 2018 لە وڵاتی تورکیا، لیستی داراییەکانی بڵاو دەکاتەوە.

دەمیرتاش لە پەیامێکدا ئاماژەی دا بە داخوازیی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی دەستپاکی لەبارەی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری و وتی: پەیامەکەی ئەو ئەنجومەنە گەیشتووەتە دەستم. بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پەیامە، لیستی داراییەکانم بڵاو دەکەمەوە.

لیستی دارەییەکانی دەمیرتاش بەم شێوەیە:

– خانوویێکی 300 هەزار لیری تورکی

– ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل 2013، 55 هەزار لیرەی تورکی

– سەدان کتێب و هەزاران نامە

– بڕوانامەیێکی دەرچوون لە زانستگە