
ئەم گەنجە ناوی ( احمد محمد یونس)
خەڵكی قەزای سۆرانە و خێزانەکەی دانیشتووی شاری هەولێرن ، تەمەنی ٢٠ ساڵە .
احمد وەك سەدان گەنجی تر دوو ساڵ بەر لەئێستا بەناچاری سەری خۆی هەڵدەگرێت و ڕوو دەكاتە هەندەران.
دوای ساڵێك گەیشتنی بە بەریتانیا و لە شاری NORWICH خانووی پێ دەدرێ ،
بەداخەوە دوای دوو هەفتە هیچ سۆراغێكی نامێنێ.
کۆتا جار ساڵێک بەر لە ئێستا لەگەڵ ماڵەوەیان قسەی كردوەو پێی ووتوون زۆر بێتاقەتە و باری دەروونی ناجێگیرە
ئێستا خانەوادەكەی زۆر نیگەرانی تەندروستی و سەلامەتی احمدن و بە شوێن هەواڵێک یان سەرەداوێکیدا دەگەڕێن .
س: ڕۆژانەی بەریتانیا