کەیسی دەرزی ئەڤاستین زیندوودەکرێتەوە

ئەمڕۆ لە دەستەی مافی گشتی سەر بەداواکاری گشتیە لە هەولێر لەلایەن سەرۆکی دەستە دادوەر پشتیوان سمکۆ پێشوازی لە ئالان ساحێبقران ڕۆژنامەنووس و سەرۆکی ڕێکخراوی دیاری کوردستان کرا .

ساحێبقران وتی دوای بەدواداچوونێکی وردی ڕێکخراوەکەمان دەرکەوتووە ئەوەی چاوی ٣٠ کەسەکەی لە هەولێر کوێر کرد ئاڤاستین نەبووە وە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانیش ئەوەی پێ نەسەلمێندراوە .

ڕونیشی کردەوە کە لەئێستادا خەڵکێکی زۆری هەرێمی کوردستان ئەو دەرزیە بۆ چاوەکانیان بەکار دەهێنن بەلام دەڕۆنە شارەکانی خواروی عیراق بەتایبەتیش کەرکوک یانیش ولاتی ئێران

هەروەها وتیش لەبەرهەرزانی نرخە کە خەڵک ڕوی تێکردووە چونکە دوای قەدەغەکردنی ئاڤاستین جێگرەوەکەی دەرزی کنیاکۆرد بوو ئەویش نرخەکەی ٩٠٠ دۆلارە بۆ یەکەس بەکاردێ ،بەڵام ئەڤاستین بە ١٠٠ دۆلارە بۆ ٣٠٠ نە نەخۆش بەکاردێ، پێشمان وایە هەرئەوە هۆکارەکەیە کە کێشە بۆ ئاڤاستین دروست کرا تادەرزی کنیاکۆرد بفرۆشرێت ئەگینا لە حکومەتی عیراقی قەدەغەنیە، زۆربەی نەخۆشەکانی هەرێمی کوردستان ئێستا بۆیان بەکاردێت و کەسیشی کوێرنەکردووە .

ساحێبقران ئاماژەی بە ئەوەکرد لەگەڵ ئەوەی ئەو دەرزیە قەدەغەیە بەلام هەندێک نەخۆشخانەو سەنتەر بەکاریان هێناوە وە بەڵگەش هەیە و لەناو پەڕاوەکان دانراوە هەروەها نەخۆشخانەش هەبووە دەرزی ئەڤاستینی بە نرخی کنیاکۆرد بە هاوڵاتیان فرۆشتووە

ساحێبقران باسی لەوەش کرد کە داداوەر پشتیوان سمکۆ بەڵێنی داوە بەدواداچوونی ورد لە بابەتی قەدەغەکردنی ئەم دەرزیە بکات بە گشت پەراوە کۆنە کانیش دابچێتەوە کە بونەتە هۆکاری قەدەغەکردنی

شایەنی باسە دەرزی ئەڤاستین یەکێکە لەو چارەسەرانەی کە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بەکاردێت بەڵام دواتر دەرکەوتووە کاریگەری باشی هەیە بۆ چارەسەرکردنی چەند نەخۆشیەکی چاو ئیتر لە هەموو جیهان بەکارهاتووە ئێستاش بەکاردێت تەنها لە هەرێمی کوردستان قەدەغەکراوە بەگوێرەی ڕاگەینراوێکی وەزارەتی تەندروستی ئەوانیش پشت راستی دەکەنەوە کەئەم دەرزیە کێشەی نیە.

بەڵام پزیشکانی چاو لە هەرێمی کوردستان دەڵێن ئەم دەرزیە بەسیاسی کرا و دواتریش قەدەغەکرا و ئێستاش کاریگەری زۆر گەورەی لەسەر پزیشکان و نەخۆشە کانیش هەیە چونکە زۆربەی نەخۆشەکانمان دەچنە کەرکوک بۆ ئاڤاستین یاخود ولاتی ئێران چوونکە جێگرەوەکانی زۆر گرانن دەگمەن نەبیت نەخۆش بەکاری ناهێنێت کەواتە قەدەغەکردنی گورز وەشاندن بوو لە نەخۆش و لە دکتۆرە خۆماڵیەکان .

 168 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌