ڕیفراندۆم بۆ پلەو پۆست بو لە بەغدا!

ریفراندۆم بۆ ئەوانە دەستکەوت بوو بێ شەرمانە لە بەغداد بوونە خاوەن دەستکەوت و پلەو پایەو وەزارەت .

پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ زۆر ڕەخنە دەگیرێت لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی ناوەختەی هەرێمی کوردستان ، هەرچەندە نامانەوێت هەموو ڕەخنەکانی ئێستا بێ ئەرزش بکەین ، بەڵام پێویست و باشتر بوو پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم دەستی ئەو سیاسی و دەسەڵاتدارانەیان بگرتایە کە بێ گوێدانە واقیع و مەترسییە روونەکان هەستان بەو کارە ، جگە لە زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە دەیانزانی کردەکە جدیەتی پێوە دیار نیە و جێگای باوەڕیان نەبوو ، هەر بۆیەش ئەو زۆرینەیە پڕۆسەکەیان رەتکردەوە و نەخێریان بۆی هەبوو ، هاوکات زۆرینەی ڕەها و کۆی سەرکردە سیاسییەکانی هەرێم پێچەوانەی ئەو زۆرایەتیە بڕیاری ریفراندۆمیان دا ، کە تەنها یەکیان بەڕونی و ڕاشکاوی هاتە مەیدان و لێکەوتەو مەترسیەکانی ریفراندۆمی لەوکاتەدا لە رێگای چەندین پەیامی هۆشیارییەوە بڵاو کردەوە ، ئەویش شاسوار عبدالواحد بوو .

ریفراندۆم کە باوەڕ وایە پرسێکی تەواو مەدەنی وئاشتیانەیە و دەبوایە لەوپەڕی باری ئاسایی دبلۆماسێت لەگەڵ ناوەند و جیهاندا ڕەچاو بکرایە نەک ئیعلانی دژایەتی پێشوەختە و ناپێویست بەرپا بکرایە.

پێشبینی سەردەستەکانی ریفراندۆم تەنها ٢١ رۆژ بڕی کرد ! ، لەکاتێکدا دەبێت سەرکردەی سەر ڕاست کە بڕیار بەدەستن لە عامەی خەڵکی پێشبینی و بەرچاورشنیان فراوانتر بێت ، بەڵام لە پرسی ریفراندۆمدا بارەکە پێچەوانە بوو خەڵک دەیزانی چی ڕودەدات و سیاسیەکان بێ ئاگا و تەنها دوای بالۆرەی کەسێک کەوتبوون .

ئەوانەی خاوەنی درۆ گەورەکانی مێژووی سیاسی هەرێم بوون دیسان خەڵک و خاکی هەرێمیان فرۆشت و هەردوای کەمتر لە ساڵێک ئەوانەی ئیدعای دەنگدان و ریفراندۆمیان بۆ جیاکردنەوە لە عێراق دەکرد خودی ئەوانە گەورەترین تەزویری ڕیکخراویان لە هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ئەنجامدا بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە عێراق و دەستیان گیربکەنەوە لە پۆست و پایە و پارەی بەغداد! .

لە ئێستاشدا هەموو هاوڵاتیان ، چ ئەوانەی بەڵێیان کرد و چ ئەوانەیشی نەخێر و بایکۆتی پرۆسەی ریفراندۆمیان کرد هەمووی پێکەوە گیرۆدەی ئەو پێڕە سیاسییە خراپەیە کە تا ئێستایش لە ئاست خەڵک و هاوڵاتیاندا بێ باکن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێزراوتر دەبن ، ئێستا و ئەوسایش ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بە خۆیاندا نەچونەوە و داوای لێبوردنیان نەکرد لەپای ئەو نەهامەتی بەسەر ئەم هەرێمەیان هێنا ! ، سەیریش نیە ! چونکە چەند دەیەیەکە خراپی نەما بەسەر هاوڵاتیان و هەرێمەکەیشی نەهێنن بەڵام بە خۆیاندا نەچونەوە و ئۆباڵیان لە ئەستۆ نەگرت ، هەڵبەتە بەردەوامیان لەسەر ئەو رەفتارانە لە تیاچوون و نەمان نزیکتریان دەخاتەوە.

یعقوب

 50 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌