پەند وەرنەگرت لە مەلا مستەفای کۆماری مەهابادەوە بۆ عومەرت سەید علی بزووتنەوەی گۆڕان و شاسواری نەوەی نوێ.

پەندوەرنـەگرتن لە مەلا مستەفای ناو کۆماری مهابادەوە بۆ عمری سەید علی بزوتنەوەی گۆڕان و شاسواری نەوەی نوێ

“ڕەگەز کەمال”


لە ساڵی ١٩٤٦، کاتێک مەلا مستەفا وەک سەرکردەیەکی دیار لەناو کۆماری مهاباد رۆڵی پێدەدرێت هەرزوو لەلایەن ڕۆشنبیران و ئەفسەرە پلەباڵاکانی ناو کۆمارەکە ڕەتدەکرێتەوە و دەخرێتە بەر ڕەخنە. بەڵام، بێسود دەبێت بەهۆی ئەوەی لەوکاتەدا تەواوی کوردانی باشوری کوردستان و بەشێک لە بەشداربوانی دیکەی کۆمارەکە پێیانوایە مەلا مستەفا سەرکردەیەکی کارێزمایە و شایەنی ئەو متمانە پێ بەخشینەیە. هاوکات، کوردانی ناوچە جیاجیاکانی باشور بەهۆی خۆشەویستیان بۆ مەلا مستەفا بە بەرۆشەوە خۆیان وەک خۆبەختکەر و بەشێک لە ماڵ و موڵکیان دەگەیننە ژێر سایەی کۆمارەکە لەنمونەی ماڵباتی سلێمان بەگ. هەرچەندە لەلایەن ئەو جیلەی کە دەستیان سوتابوو لەگەڵ مەلیک مەحمود ئامۆژگاری دەکرێن بەڵام بێسودە و مەلا مستەفا وەکو ڕزگارکەری گەلێكی ژێردەستە دەبینن.

دوای ڕوخانی کۆماری مهاباد – ١٩٤٧، مەلا مستەفا بۆ زۆرێک لە خەباتکەرانی باشور لەناو کۆمارەکە روون دەبێتەوە کە ئەو سەرکردەیە نەبوو هەروەها شایەنی ئەو متمانەیە نەبوو بەڵام کار لەکار ترازا بوو.

هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلول ١٩٦١، هەر ئەو جیلەی کە مەلا مستەفایان وەک سەرکردەیەکی کارێزما دەبینی ئامۆژگاری چەندین کەسی دیاری ناو شۆڕشەکە دەکەن کە وەک چۆن ئەوان لە کۆماری مهاباد دەستیان سوتاوە لەگەڵ مەلا مستەفا با ئەمان بەدوای ئەو سەرکردەیە نەکەون کە دوارۆژی شۆڕشەکە باش نابێت بەلام هیچ شتێک ناچێت بەگوێیاندا لەنمونەی عومەر دەبابە کاتێک زراز سلێمان بەگ ئامۆژگاری دەکات و مەلا مستەفای پێ دەناسێنێت بەڵام عومەر دەبابە لە زرار تووڕە دەبێت و پێیوایە بێڕێزی دەکات بە پیرۆزترین سەرکردەی کورد!.

دوای ئاشبەتاڵ و کەوتنی شۆڕشی ئەیلول – ١٩٧٥، عومەر دەبابە یەکێک لەو سەرکردانە دەبێت کە بەجۆرێک نیگەران دەبێت دەڵێت “تا من مابم ناچمەوە ناو هیچ شۆڕشێکی کورد و چۆن دەستمان بڕدرا لەلایەن مەلا مستەفاوە!”

هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ – ١٩٧٦، هەرچەندە عومەر دەبابە و ژمارەیەک هاوڕێی دەستیان سوتاوە ئەمجارە بەدوای مامجەلال دەکەون و دەیکەن بە ڕێبەری خۆیان وا ئەنجام دەرکەوت کە ئەویش یەکێک بووە لە سەرکردە ڕێویەکانی ناو سیاسەت و شۆڕشەکانی کورد.

بزوتنەوەی گۆڕان – ٢٠٠٩، ئەگەرچی کاك نەوشیروان مستەفا هەم لە شاخ و شار وەک سەرکردەیەکی دەستپاک ناوی ڕۆێشتبوو بەڵام کۆمەڵێک خاڵی لاوازی هەبوو وەکو ڕێبەریکردنی بزوتنەوەیەک کە من وەکو خۆم زوو ئاگادارکرامەوە لەلایەن چەند کەسێکی بەشداربوو لە شۆڕشەکانی کورد کە هەڵسەنگاندنەکانیان راست دەرچوو بەڵام هیچ شتێک لەمانە بەگوێی من و گۆڕانخوازان و دەنگدەرانی بزوتنەوەکەدا نەدەچوو. لەوانە:
١) سەرکردەیەکی پشوو درێژ نیە، دەشێ لە سەختترین کاتدا بەجێتان بهێڵێت
٢) بە تەنها بڕیار دەدات.
٣) تەنها کوشتنی کەسانی بێدەسەڵات و هاوڕێکانی ئەنجامدەدات و رووبەرووی سەرانی پارتی و یەکێتی نابێتەوە.

ساڵی ٢٠١٤، کەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشداریکردنی لەناو حکومەت. ئێمە کە دەستمان سوتا و زوو تێی گەیشتین زۆر ئەستەم بوو لەو دەنگدەرو شوێنکەوتووانی گردەکەی بگەیەنین کە هەنگاوەکانی کاک نەوشیروان و عومەری سەید عەلی هەڵەیە و بزوتنەوە بەلاڕێدا دەڕوات.
ئێستا دوای ٦ ساڵ، ئینجا کۆمەڵێک خەڵك دەستلەکاردەکێشنەوەو عومەری سیدعلی و چیاونما دەناسن بەڵام دیسانەوە بێسوودە هاوشێوەی کەوتنی کۆماری مهاباد و ئاشبەتاڵ.

لە تازەترین دەرکەوتنی جوڵانەوەیەک، نەوەی نوێ و شاسوار بوو کە ئەویش دیسانەوە لەلایەن ئەو دەست سوتاوانەی گردەکەو سەرەتا پاڵپشتی کرا و لەگەڵ کۆمەڵێک گەنج کە هێشتا ئەزمونی سیاسەتیان نەکردووەو مێژوو ناخوێننەوە یاخود دەتوانین بڵێین دێڕەکانی مێژوو کاریگەری ناکات لەسەر فکر و بیرکردنەوەیان بۆیە تاکو دەستیان بەیەکجاری نەسوتێ هەست بەئازارەکەی ناکەن و لێی تێناگەن.

پەند وەرنەگرتن لە باشوری کوردستان بەردەوامە و ئێستا کۆمەڵێک پێێانوایە لاهوڕ و بافڵ کارێزما و بەشێکی دیکە نێچیر و مسرور ئیتر پێموایە تاهەتایی ئەمجۆرە لە پەندوەرنەگرتن بەردەوام دەبێت و ئەمەش جێگەی داخە.

 74 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌