
1.9.2020کوردانی تاراوگە وڵاتی بەریتانیا لەشاری لەندەنی پایتەخت لەبەردەم سەفارەتی عێراق خۆپیشاندانیان ساز کرد ،
دژی پێشێلکاریەکانی حکومەتی هەرێم بەتایبەت یەکێتی و پارتی ،
خۆپیشاندەران داوایان دەکرد ئازادی ڕادەربڕین مافی سەرەتایی هەموو هاوڵاتیەکە پێویستە حکومەتی هەرێم دەست هەڵگرێ لە نەدانی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران ، وە خۆپیشاندەرانی ڕانیەو دهۆک و هەولێر گشت شارو شارۆچەکانی کوردستان بەزوترین کات ئازاد بکەن











