
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هەولێر بەKGN ڕاگەیاند تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ ڕێنمایی یاخود بڕیارێکی دەرنەکردووە بۆ لێبڕینی سەدا ٢١ مووچە ئەو سەرچاوەیە ڕونیشی کە تاوەکو ئێستا وەزارەت خۆشی سەری لەم بڕینە دەرناچێت بۆیە هیچ بڕیارێکی نەداوە چونکە دیارنیە ئایە لە مووچەی بنەڕەتە یان کۆی گشتی مووچە .
ئەو سەرچاوەیە پێشی وایە کەئەم بڕیارە ئەگەری هەیە نەچێتە بواری جێبەجێ کردن بەبەڵگەی ئەوەی کە هەموو جار دوای کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران یاخود وەزارەت ئەوا ڕاستەوخۆ بڕیار و ڕێنمای لەوەزارەت دەردەچوو بەلام ئێستا زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران تێپەڕ بووە هیچ نوسراوێکی فەرمی بۆ خەزینەکان ڕەوانە نەکراوە
لەهەمان کاتیش دیارنیە ئەم پارەی دەبڕدرێت چی لێبەسەردێت
شایەنی باسە لە دوا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درابوو ٪٢١ مووچەی فەرمانبەران ببردرێت بەهۆی قەیرانی دارایەوە