
کۆمەڵێک چالاکوان و ڕۆژنامەنوس کەسایەتیەکانی کوردستان لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک هاشتاگی سەرکردایەتی حیزبەکان بڕۆن هەولێر راستەوخۆ لەوێ ململانێ بکەن بڵاو کردۆتەوە داوا لە سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی یەکگرتوی ئیسلامی نەوەی نوێ دەکەن بارەگای مەکتەبی سیاسیەکانیان بەرنە شاری هەولێر
سڵاو…
هیوادارم ئەمشەو کاتژمێر ٨ ئەم نوسینە لە گەڵ لۆگۆی حیزبەکانی سنوری سلێمانی لە سەر فەیسبوکی خۆتان دانێن.
لە گەڵ رێزدا…
ئەندامانی کۆمەڵ، یەکێتی، نەوەی نوێ، گۆڕان، یەکگرتو، سەربەخۆکان.
دانیشتنی سەرکردایەتی حیزبەکان لە هەڵەبجەو سلێمانی، لەو فەرماندەیە دەچێ، کە لە مەیدانی شەڕ هەڵدێت و، لە ناو خەڵکی مەدەنیدا خۆی حەشار دەدات بۆ ئەوەی ژیانی پارێزراوبێت.
دڵنیابن؛ گواستنەوەی قورسایی کاری حیزبەکان و بڕیاربەدەستەکانیان بۆ هەولێر، کلیلی گۆڕینی هاوکێشەی سیاسیە.
بۆیە پێویستە پێداگری لە سەر ئەم دو خاڵە بکرێ:-
یەک: مادام بڕیاربەدەستانی حیزبەکان پێیان وایە؛ پایتەخت شوێنی بڕیاردانەو لەوێوە غەدر لە سلێمانی و دهۆک و ناوچەکانی تر دەکرێ!
کەواتە دەبێ لە زوترین کاتدا سەرکردایەتی حیزبەکان شوێنی کارو مانەوەیان لە هاوینەهەوارەکانی هەڵەبجەو سلێمانیەوە بگوازنەوە بۆ ناو هەولێر.
چونکە ئەوێ مەیدانی راستەقینەی جەنگە سیاسیەکانی هەرێم و، شوێنی بەرگریە لە خواستی خەڵک.
دوەم: با چەسپاندنی (سیستمی لامەرکەزی ئیداری و دارایی) بۆ سلێمانی و هەمو کوردستان، ببێتە ئەولەویەتی کاری سەرکردایەتی حیزبەکان لە هەولێر.
ناکرێ ئەمانە لە پشتی جەبهەوە پاڵی لێبدەنەوەو شەڕەکان بە خەڵک و لایەنگرانیان بکەن.
بۆ ئەم مەبەستە چەندە دەتوانن ئەم هاشتاگەی خوارەوە لای خۆت بڵاو بکەنەوەو، بینێرن بۆ هاوڕێکانتان:
سەرکردایەتیحیزبەکانبڕۆنەهەولێرڕاستەوخۆململانێبکەن
لامەرکەزییمانئەوێتنەك_چۆڵکردنی-مەیدان
