
بەشی یەکەم
حاکم شێخ لەتیف
دەمێکە خەونی دروست کردنی ھەرێمێکی دامەزراوەییم ھەیە کە یاسا تێدا سەروەر بێ، ھەر زوو بە تایبەتی لەساڵی ٢٠٠٠ ەوە کاتێ زانیم حیزبە دەسەلاتدارەکانی کوردستان ھی حوکمڕانی نین و کوردستان بەرەو چارەنوسی خراپ دەبەن ھەر بوارێکم بۆ ھەلکەوتبێ چی وەک رەخنەگرو چی وەک ئۆپۆزسێۆنێکی تاک دەستم بە رەخنەگرتن لەدسەلات و شێوازی حوکمرانی خراپ و دواکەوتوی ھەرێم گرت .بەتایبەتی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە کە وانەی یاسای دەستوریم لە کۆلێجی یاساو رامیاری دەوتەوەو کۆمەلێکی زۆری کادری بالای حیزبەکان بەتایبەتی یەکێتی دەیانخوێند، لەمادەکەی خۆشم تارادەیەک مسەیتر بوم،
سەروبەندی نوسینەوەی دەستوری عێراق بوو، من دادوەریش بوم لەدادگای سلێمانی کاک سەفوەتی محامی وتی کاک نەوشیروان لەسەر پرۆژەی دەستوری عێراق کۆرێک دەبەستێ لەسەر دەستورەکە بۆ کۆمەلێک نوخبەو مامۆستای زانکۆ لەبەر ئەوەی تۆش ماستەرت لەدەستوردا ھەیەو مامۆستای مادەکەی پێم باشە وەک ئەکادیمیەکی سەربەخۆ ئامادەبی
منیش چووم دوای ئەوەی کاک نەوشیروان باسەکەی خۆی تەواو کردوو مەدحی دەستورەکەی کردمنیش مداخەلەیەکم کردوو رەخنەم لە پرۆژەی دەستورەکە گرت و خاڵە لاوازی پرۆژەی دەستورەکەم باس کرد بۆ کوردو بۆ دیموکراتیش ، وتم کە جیاکردنەوەی دەسەلاتەکان و بالانسی دەسەلاتەکان لە پرۆژەکە لاسەنگە بەلای پەرلەمانداو ئەمەش مەترسی لادانی لێدەکرێ لە دیموکراتی ھەروەھا رەخنەم لەو مادانەش گرت کە پەیوەندیان بەکوردەوە ھەیە ،ئەو لەوڵامدا وتی ئێمە ھەر ئەوەندەمان پێکراوە کێ باشتری پێ دەکرێ بابچێت بیکات وەک نارازی بونێک وتی ئەرێ ئەو برادەرە یاساناسە ؟
من خۆم ھیچم نەوت، دکتۆر شاھۆ سەعید کە یەکێک بوو لە ئامادەبوەکان ھەستاو وتی ئەو ماستەری ھەیە لەدەستورو مامۆستای دەستوریشە سەرسوڕمانی خۆی پیشاندا، دواتر ڕاگەیاندنی یەکێتی ئەو وەڵامەی کاک نەوشیروانی بۆ من لە کەمپەینی ھەلبژاردنەکانی سالی ٢٠١٠ دژی گۆڕان و کاک نەوشیروان بەکار ھێنا کە وتی ئەم پرۆژەیە زۆر باشەو ئێمە ھەر ئەوەندەمان پێکراوە کێ باشتری پێ دەکرێ با بیکات
تکایە ماویەتی