
ڕۆژنامەی “سەباح”ی زمانحاڵی ئاکەپە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا کۆدی ئۆپەراسیۆنی پەنجەی هەڵۆی ئاشکراکردووە و ئاماژەی بە چەند خاڵێکی مەترسیدار کردووە ، بە تایبەت کۆتا ووشەی “بمێنەوە” ئاماژەیەکی مەترسیدارە ، کە بە واتای مانەوە دێت لەو ناوچانەی دەکەوێتە ژێر دەستیان .
وەک ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە کۆدی ئۆپەراسیۆنەکە لەم بڕگانە پێکدێت: “بڕۆ ناوەوە-لێ دە-خاوێنی بکەرەوە-بمێنەوە”