Skip to content

تۆڕی میدیایی دیاری كوردستان

راستیه‌كان لێره‌ن

  • سه‌ره‌كی
  • العربية
  • هه‌واڵ
    • كوردستان
    • عیراق
    • جیهان
    • ئابووری
    • تەندروستی
  • ڕاپۆرت
    • ڕاپۆرتی ڤدیۆیی
    • زانست و تەکنەلۆژیا
    • ڕۆشنبیری
  • ژیان
  • چالاكوانی ڕۆژنامه‌نووس
  • دیمانه‌
  • وتار و بیروڕا
  • Home
  • وتار و بیروڕا

شكاندنی ئێسقانی ئەوانەی گۆشتی دەخۆن

‎عوسمان گوڵپی

بزووتنەوەی گۆڕان* شكاندنی ئێسقانی ئەوانەی دەیانەوێ گۆشتی بخۆن
( لە پەراوێزی كتێبەكەی مەلابەختیار و وەڵامەكانی گۆڕاندا)

سێ ڕۆژی ڕابردوو، فۆكسی میدیا و شۆسیال میدیا لەسەر چاوپێكەتن و كتێبەكەی مەلا بەختیار بوو، ئەتوانم بڵێم تاكە دیدارێك بوو لە چەندساڵی ڕابردوودا هێندە خێرا لێكەوتەی هەبووبێت و زۆرترین قسەی لەسەر كرا، من بۆ خۆم نە باسی دیمانەكەی مەلا دەكەم و نە كتێبەكەشی(لەبری بیرەوەری)

چونكە بەگشتی پێموایە نوسەران و سەركردە سیاسیەكانی ئێمە نەگەشتوونەتە ئەو ئاستەی بیرەوەریەكان وەك خۆیان بنوسنەوە، یەكێك لە هۆكارەكانی ئەوەی كە ناتوانن وەك خۆی ڕابردوو بنوسنەوە، ئەوەیە كە ئەو كارەكتەرانە تموحی سیاسی و پێگەیان ماوە، واتە لە خەیاڵدانی خۆیاندا هێشتا لەبەردەم بەدەستهێناندان، ئەمەش وا دەكات كە نەتوانن شتانێك بنوسنەوە وەك چۆن لە پێگەی بەرامبەرەكانی دەدات ئاواش لە پێگەی خۆی بدات، زۆر بەكورتی ناتوانن ڕاستی مێژوویی بنوسنەوە و ببنە سەرچاوەیی مێژوویی، چونكە حەقیقەتی مێژوویی بەش بەش ناكرێت، ئەمان دێن بەش بەشی دەكەن، ئەو بەشانەی دڵخوازی ئێستایان نیە، یان زیان بەو تموحە دەگەیەنێت كەهەیەتی یان ئەوەی ئێستا تیایەتی، تیایدا نانوسرێتەوە و بە نادیاری دەیهێڵێتەوە یان زۆر بە كاڵی تیشكی دەخاتە سەرو فۆكسەكەی لەسەر دیگەرانە(لێرەدا ناوەكان مەبەست لە بەراوردكردنیان نیە)

من دەزانم مەلا بەختیار شتانێك نانوسێتەوە كە زیانی بۆ سومعەی سیاسی هەبێت و ناشچێتە ئەو باسانەوە كە نایەوێ نەك خۆی بەڵكو كەسیش بیری بخاتەوە، ئێ ئەمەش بۆ نوسەرو ڕۆشنبیرەكانیتر ڕاستە، بۆیە ڕەنگە كتێبەكەی بۆ من جێگای بایەخ نەبێت

من كاك نەوشیروانم خۆشویستوە و بە سەركردە باشەكانی ئەم وڵاتەی دەزانم و كۆچكردنیشی لەو وادە پڕلە هیوایەدا زۆر ئازاری دام، وە من ( باوەڕم بە مرۆڤی بێ هەڵەو كەم و كورتیش نیە)، بەڵام هیچ كات ناتوانم باوەڕ بەوە بكەم كاك نەوشیروانیش لە كتێبەكانیدا هموشتێكی نوسیبێ، ئەگەرچی نوسەر و مێژوو نوسیێكی وردە و كوردی نوسێكی بەسەلیقەیە و بەرهەمەكانی بۆ كتێبخانەی كوردی زەرور بوون، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی بڵێم كاك نەوشیروان هیچ مەشهەدێكی بینین و واقیعی نەپەڕاندبێت و نوسیبێتنی، ئەو لە كاتێكدا گرنگترین كتێبەكانی نوسی كە تموحی گەورەی هەبوو بە گۆڕانكاری لەم وڵاتە، هێزی گەورە و خەونی گەورەیی هەبوو ، چۆن دەچێتە نێو مێژوویەك كە لانیكەم خواستی ئەوڕۆژە نیە

خۆ ئەمە بۆ دیداری تەمەنی كۆچكردووی بەڕێز تاڵەبانیش ڕاستە، بەڕای من وەك خوێنەرێكی دیداری تەمەن، یەكێكە لەو كتێبانەی كە بۆ ئاشنایی لە مێژووی نوێی كورد و بەرچاوڕوونانەتر سیاسەتكرد و تێگەشتن لە سوچ و بنمیچەكانی كاری سیاسی و شكست و سەركەوتنەكان پێویستە بخوێنرێتەوە، بەتایبەت ئەو گەنجانەی دەیانەوێ سیاسەت بكەن، دەبێت ئاشنای ئەم جۆرە نوسینانەبن، بەڵام ئەوە لەو واقیعە كەم ناكاتەوە كە زۆر شت هەبوون بوترێن و تاڵەبانی نەیوتون و پاساوی بۆ ئەوەش پێ بوە، وە لە زۆرشت خۆی لاداوە و تۆماری نەكردوون و گرنگیشن لەوانەی كە وتراون گرنگتر

لە كۆتایدا دێمە سەر مەبەستی نوسینەكەم، كە بۆچی بزووتنەوەی گۆڕان بەو منەزەمی و سەختیە لەسەر ئەم چاوپێكەوتن و گێڕانەوانەی مەلا بەختیار هاتە دەست، زۆرترین قسەی كرد و زۆرترین هێرشی ڕێكخراوی كرد و بەرگریكردنی گۆڕی بە هێرشی وازح و سەخت، لە كاتێكدا كە لە یاداشت و یادەوەری تردا هەبوون كە بەدڵی گۆڕان باسی كاك نەوشیروان نەكرابێت و لەسەریشی نەوەستان!

لەبەر دوو هۆكار گۆڕان جیاواز لە ڕابردوو لەسەر قسەكانی مەلا بەختیار وەستان

یەكەم/ گۆڕان لە دروستبونەوە تا ئێستا چ خۆی وەك سەركردایەتیەكەی و چ قاعیدە جەماوەریەكەشی كەیفیان بە مەلا بەختیار نەهاتوە.

دووەم/ وادەی كاتی بڵاوكردنەوەی كتێبەكە و مقابەلەكەی بۆ گۆڕان زۆر هەستیارە، گۆڕان لە ئێستادا بە هەندێك كێشەی ناوخۆیدا دەڕوات و زۆرێك لە كەسایەتیە دیارەكانی وازیان هێناوە، ئەوانەشی ئێستا گۆڕانن لەبەردەم ناكۆكیدان و بەڕوونیش پێیانەوە دیارە و ئاماژەی ناوێ، وە ئەوانەشی لە خوارگردەكەوەن سەرقاڵ و جوڵاون، ئەمڕۆبێ یان سبەی سەریان لە چوارچێوەیەكی سیاسیەوە دەردەچێت، چونكە خەڵكی دانیشتن و دورەپەرێزی نین لە سیاسەت،
هەر بۆیە گۆڕان لە ترسی بەریەككەوتنی گەرمی داهاتووی خۆی، لەگەڵ ئەوانەی سیاسەتێكی نوێ ڕەنگڕێژ دەكەن و بۆ زۆرێكیشیان كاك نەوشیروان و كلتورە سیاسیەكەی موشتەرەكە و بۆ بەشێكیشیان ڕەنگە پێچەوانە بێت و پێیوابێ لە ئەلفەوە تا یاء جێگەی لەسەر وەستانبێت، ئەگەرچی بۆ خۆشیان نەیانەوێ خۆیان لەقەرەی گۆڕان بدەن بەڵام بەهۆی ئەوەی زەمینەی دروستبون و سیاسەتیان جەماوەری گۆڕانە و شەڕ لەسەر میراتی جەماوەری گۆڕان دەبێت و ئەمەش بەبێ ئەوەی خۆیان خواستیان وابێ دەچنە نێو ئەو ململانێی یەكدیەوە و ئەمەش جارێكیتر هێڵێكی گەرم دروست دەكاتەوە

بۆیە گۆڕان لەپاڵ وەڵامدانەوەی مەلا بەختیاردا، پەیامێكی توندی گەیاند و وتی: بێدەنگ نابین لەسەر هێرشكردنە سەر كۆچكردوو كاك نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕانە و ڕەنگە ئەمە خواستی كوڕانی كاك نەوشیروانیش بێت،

بەجۆرێكیتر گۆڕان وتی: دژایەتی گۆڕان و كاكە نەوە، یەكسانە بەهەڵدانەوەی هەرچی مەلەف و خستنەگەڕی هەموو توانای مرۆیی و سیاسی و میدیایی بۆ تێكشكاندنی نەیارەكانمان و چیتر پەیڕەوی شكاندنی ئێسقانی كەسێك دەكەین كە گۆشتمان دەخوات، یان ڕووبەڕوومان ببێتەوە و بیەوێت مێژوومان بشێوێنێ،(ئەو مێژووەی كەخۆیان دەیانەوێت و بە میراتی شانازیەكانیانی دەزانن)، چونكە گومانم نیە ترسی گەورەی هەموو هێزەكان هەڵبژاردنی داهاتوە لە سایەی یاسا گۆڕاوەكەدا، بەتایبەت ئەو هێزانەی ترسیان لە دروستبونی تەوژمی نوێیە لە هەناویانەوە

Tags: گۆڕان ،شكاندنی ئێسقانی ئەوانەی گۆشتی دەخۆن

Continue Reading

Previous: تیرۆر قاچاخچێتی دزی!دەسەڵاتێک بە ڕەفتار مافیا!
Next: تاپۆ ڕەشەکەم دەفرۆشم..

Related Stories

لەبەر خاتری زۆڵە خانەنشینەکانی حیزب خانەنشینان دەبنە قوربانی

لەبەر خاتری زۆڵە خانەنشینەکانی حیزب خانەنشینان دەبنە قوربانی

پێدانی پۆست له‌م كابینه‌یه‌ به‌ ساقیته‌كان له‌ حاله‌ته‌وه‌ بۆ دیارده‌

پێدانی پۆست له‌م كابینه‌یه‌ به‌ ساقیته‌كان له‌ حاله‌ته‌وه‌ بۆ دیارده‌

نامەیەکی کراوە بۆ دواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی

نامەیەکی کراوە بۆ دواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی

ژیان

44 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌نجی كورد له‌ ئیتاڵیا ده‌ستی به‌خوێندنی كرد.

44 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌نجی كورد له‌ ئیتاڵیا ده‌ستی به‌خوێندنی كرد.

نەوەی لەقلەقەکەی هەولێر گەڕایەوە

نەوەی لەقلەقەکەی هەولێر گەڕایەوە

بەوێنە… گەورەترین گۆڕستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەوێنە… گەورەترین گۆڕستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕانیە.. دوورگەی نەورەسەكان

ڕانیە.. دوورگەی نەورەسەكان

بە وێنە: جۆرێکی تازەی ماسی بەپێ دەڕوات

بە وێنە: جۆرێکی تازەی ماسی بەپێ دەڕوات

كاری ده‌ستی له‌كوردستان په‌ری سه‌ندووه‌

كاری ده‌ستی له‌كوردستان په‌ری سه‌ندووه‌

بە وێنە دریژترین پیاو و کورتترین ئافرەت لە جیهان

بە وێنە دریژترین پیاو و کورتترین ئافرەت لە جیهان

پشیلەیەك دەبێتە خاوەن میراتییەكی 30 هەزار یۆرۆیی

پشیلەیەك دەبێتە خاوەن میراتییەكی 30 هەزار یۆرۆیی

  • لەبەر خاتری زۆڵە خانەنشینەکانی حیزب خانەنشینان دەبنە قوربانی
  • ژمارەی منداڵانی سەر شەقام بەردەوام لە زیادبوونن
  • مانه‌وه‌ی ئه‌نده‌ر پاسێك به‌ ناته‌واوی، له‌ شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر
  • له‌هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌یه‌ و له‌ شاره‌كانی تر ئاسایه‌
  • ئاردی سپی كراوه‌ی توركی قه‌ده‌غه‌ كرا

دیمانه‌

KGN دەتکات بە ڕۆژنامەنووس
1 min read

KGN دەتکات بە ڕۆژنامەنووس

تۆڕی میدیای دیاریی کوردستان KGN خولی ڕۆژنامەوانی بۆ فێر خوازان دەکاتەوە مەرجی سەرەکیشی دەبێت پێشتر لە هیچ دەزگایەکی تر کاری نەکردبێت....
دواتر
ئسرائیل هه‌ست به‌مه‌ترسی حزب لله‌ ده‌كات دوای داعش

ئسرائیل هه‌ست به‌مه‌ترسی حزب لله‌ ده‌كات دوای داعش

خلیل ابراهیم : سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌نه‌دی قانونی نیه‌ بۆمانه‌وه‌

خلیل ابراهیم : سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌نه‌دی قانونی نیه‌ بۆمانه‌وه‌

  • ئابووری
  • تەندروستی
  • جیهان
  • چالاكوانی ڕۆژنامه‌نووس
  • دیمانه‌
  • ريكلام
  • زانست و تەکنەلۆژیا
  • ڕاپۆرت
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی
  • ڕۆشنبیری
  • ژیان
  • عیراق
  • كوردستان
  • هه‌واڵ
  • وتار و بیروڕا

#ئابوری، #دراو، #زێڕ، #ئیمانوێل_ماکرۆن، #فەڕەنسا، #ئەمەریکا، #بەریتانیا، #سوریا، #ئەپەڕاسیۆن #ئێران، #سوریا، #کاردانەوە #ئێران، #کوردستان، #پاڵپشتی #ئەمەریکا #منبج #تورکیا #وەزیری دەرەوە #پنتاگۆن #ئەمەریکا، #تورکیا، منبج، #ڕێککەوتن #ئەنجامی_هەڵبژاردنەکان، #دووبارە_ژماردنی_دەنگەکان، #کەرکوک، #یۆنامی #بارزانی، #کۆسرەت، #سەرۆکایەتی، #بانک # سزا # کوردستان #عێراق #ڕێفراندۆم #بودجە، #2018، #عێراق، #هەرێمی_کوردسان #تورکیا، #عەفرین، #ئاسایش، #هەڕەشە #تەندروستی، #پاککەرەوە، #زیانبەخش #تەندروستی، #چارەسەر، #مەترسی، #دەستەی_سەربەخۆیی_مافی_مرۆڤ، #داوادەکات، #هەولێر #بەسرە # هەڕەشە #هەولێر ، #خۆپیشاندان ، #ناڕەزایی #پارتی ، #حکومەت ، #خۆپیشاندەر #پارتی، #یەکێتی، #پەرلەمان، #پۆلیس، #سزا، #نامە، #سەرۆکی_حکومەت #پێشمەرگە، #کوردستان، #عێراق #پەرلەرمان #چاکسازی #موچە #خانەنشینی ئالان ساحیبقران ئەو دەسەلاتە سیاسیەی بزوتنه‌وه‌ی گۆران خۆپیشاندان داعش دانا مەنمی ، چاکسازی ، پەرلەمان داواکاری گشتی دەسەڵات زانکۆکانى کوردستان سکاڵا عبادى، بارزانى، كوردستان، عيراق عيراق، كوردستان كوشتن له‌راستی مووچە، عێراق، کوردستان، هەولێر هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمی كوردستان پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کوردستان پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح پەکەکە،باشور ، تورکیا کوردستان کۆرۆنا هەولێر گەندەڵی یەکگرتو،مونا،سەلاحەدین

KGN.Copyright © All rights reserved | DarkNews by AF themes.