
هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بەردەم پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، كەسێكیان بە ناوی (د.ا.ع) تەمەن 35 ساڵ، بە تۆمەتی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی پارە و مۆبایل لەناو ئۆتۆمبێل دەستگیر كرد. تۆمەتباری ناوبراو، پێشینەی تاوانی هەیە و چەند ساڵێک لەمەوبەر لەسەر هەمان تاوان دەستگیر کرابوو و پاش تەواوکردنی ماوەی زیندانیەکەی، دیسان هەمان تاوانی ئەنجام دایەوە. پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم مەبەستە كردەوە و تۆمەتبارەكەش بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كراوە و دراوەتە دادگا.