
ڕۆژنامەنووس ئالان ساحێبقران لەسەر ئاشکراکردن و یڵاوکردنەوەی بەڵگە دەربارەی سایلۆی هەولێر دەستگیر کرا…
ئالان ساحێب قڕان نوسەر و ڕۆژنامەنوسی شاری هەولێر کە ئێستا دەستبەسەرە لە مغفری ڕاپەڕین لە شاری هەولێر ، لەسەر سکاڵایەک لەلایەن بەڕێوبەری سایلۆی هەولێر بەڕێز ابراهيم عبدالعمید تۆمارکراوە ، بە تۆمەتی تەشهیر و ناوزڕاندن ، ئەو بەڵگانەی ڕۆژنامەنووس ئالان ساحێب قڕان بڵاوی کردبوونەوە ، بەر لە بڵاوکردنەوەیان پێشکەشی داواکاری گشتی کردبوون ، بەڵام داواکاری گشتی تا ئێستا هیچ لێدوانێکی نەداوە لەسەر ڕاست و چەوتی ئەو بەڵگانە
شایەنی باسە بەڕێوبەری سایلۆی هەولێر لە سکاڵاکەیدا ئەو بەڵگانەی بە هەڵە لە قەڵەمداوە ، هەروەها ڕۆژنامەنوس ئالان ساحێب قڕانی بە کارمەندی خۆیان لە وەسفکردووە ، لە بری ئەوەی بڵێت ڕۆژنامەنووسە
ئەم دەستبەسەر کردنەی ڕۆژنامەنوس ئالان ساحێب قڕان دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ خۆی سەردانی مغفری ڕاپەڕینی کردبوو بە مەبەستی بە دواداچوون لەسەر سکاڵایەکی پەیوەندیدار بە کاری ڕۆژنامەوانی و گەندەڵی ، کە پێشتر لە هەمان شوێن تۆماری کردبوو ، پاش سەردانەکەی ئەویان هێشتوەتەوە لای خۆیان .
تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕۆژنامەنوس ئالان ساحێب قڕان دەستبەسەرە….