
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ،ڕایگەیاند لەسبەینێ کاتژمێر 6قەدەغەی هاتوچۆهەڵدەگیرێت و بازاڕو شوێنە گشتیەکانیش دەکرێنەوە
لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ،ئەوەشی ڕاگەیاند ،کە بە ڕێکاری توندی خۆپارێزی لەسبەینێوە بازاڕو شوێنە گشتیەکان دەکرێنەوە
ئەمەش لەکاتێکدایە ،دوای داخرانی بازاڕو شوێنە گشتیەکان و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەهەرێمی کوردستان ،لەسنوری سلێمانی خۆپیشاندان وناڕەزایەتی لێکەوتەوە و ئەمەش حکومەتی ناچارکرد ،کە پێداچونەوە بەبڕیارەکانی دابکات