
دوای ئەوەی هەردوو حیزبی یەکێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مانگی ڕابردوو گوایە ڕازی نەبوونە بە لێبڕین 21% مووچە بەڵام پیاوی پشت کۆمپیوتەرەکە كه سه‌رۆكی حكومه‌ت مه‌سرور بارزانیه بە کلیکێک بڕیاری دا مووچە بەڵێبڕینەوە دابەش بکرێت،پێچه‌وانه‌ی هه‌موولێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌م دووحیزبه .
کەسیش له‌م دوو حیزبه نوقەی نه‌كرد ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌لك له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان زیاتر سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م دوو حیزبه بكات نه‌وه‌ك بكه‌ری بابه‌ته‌كه كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رپرسانی ئه‌م دووحیزبه زۆر قسه ده‌كه‌ن به‌بی ئه‌وه‌ی كرداریشی له‌گه‌ل بێت وه زیاتر وه‌كو ره‌خنه‌گری تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون نه‌وه‌ك به‌رپرسی حیزبی خاوه‌ن هێز و به‌رپسیاریه‌تی هه‌ركاتێك لێدوانێك ده‌ده‌ن ڕێك دواتر پیاوی پش كۆمپیۆته‌ره‌كه پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌كات و بابه‌ته‌كه‌ش به بێده‌نگی به‌رپرسانی ئه‌م دووحیزبه كۆتایی دێت ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری توڕه‌بوونی خه‌ڵك به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاماده‌نینه له حكومه‌ت بكشێنه‌وه ڕونترین بلێین پارتیش به‌گشتی ئه‌م هه‌ڵه قۆستۆته‌وه بۆ ناشرینكردنی نه‌وه‌ك ته‌نها ئه‌م دووحیزبه به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی تریش كه له حكومه‌ت به‌ژدارن

لە سەرەتای دروست بوونی ئەم کابینەیە کەسێکی نزیک لە سەرۆکی حکومەت چه‌ند زانیاریەکی گرنگی پێدام ئەو کات بەهەندم وەرنەگرت بەڵام دەبێت ئێستا گرنگی ته‌واو به‌م زانیاریانە بدرێت.
١ وتی تەنها چەند مانگێکی تر مووچەی تەواو وەردەگرن ئیتر کەمە مووچەیەکتان پێدەدەن و چەند مانگ جارێک .( ئەوەیان هاتە دی)
٢ وتی مووچە خۆر وابێزاردەکرت خۆی ئیستقالە بکات بە ناچاری و بڕوات کارێکی تربکات (ئەوەشیان هاتە دی باشترین بەڵگە کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری كه پاداش ته‌نها درابوو به پارتیه‌كان )
٣ وتی پارەی باج و خزمەت گوزاریەکانی حکومەت زۆر گران دەبێت ئەوەشیان تاڕادەیەک وای لێهاتووە
٤ بیرۆکەی ئەوەهەیە هەرخێزانێک بڕێک پارەی بەناوی خزمەت گوزاری پاکردنەوەی شارەوانی یان هەر هۆکارێکی تر بێت لێ وەربگیرێت مانگانه (چاوەڕوانبن لەداهاتوو).
٥ وتی بیرۆکەی پێدانی زۆربەی کەرتە گشتیەکان تەنانەت بە کارەبا و تەندروستیەوە بدرێتە کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی نزیک لە خۆی. (بیرتانه كه‌ویستیان فه‌حسی كۆرۆنا بده‌نه كه‌رتی تایبه‌ت ئێستاش ده‌یانه‌وێت مۆڵه‌تی شۆفێری )
٦ وتی بێدەنگ کردنی تەواوی خەڵکی ناڕازی بەهەرجۆرێک لە جۆرەکان ( پێم وانیە ئەم ئاواتەیان قەت بێتەدی یاسایی میدیایی ئه‌لكترۆنیش باشترین به‌ڵگه‌یه . )
٧ وتی سه‌رۆكی حكومه‌ت لەگەڵ بوونی چەندین وەزیر لە حیزبەکانی تریش بەڵام تاکڕەوانە بڕیاردەدات و جێبەجێشی هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌موو خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نێت ته‌نها ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وان و كه‌سیتر هیچ به‌ده‌ست نیه
ئەوانەی سەرەوە زانیاری بوون بەڵام ئەوەی ئێستا شیکاری خۆمە بۆ زانیاریەکان ، کەواتە ئەگەر بەدڵی ئەوان نەبووی یان ڕونتر کۆیلەیت قبوڵ نەبێت دەبێت ئەم ولاتە بەجێ بهێڵێ چوونکە ناتوانی کاری ئازادیش بکەی لە بەر زۆری باج و ڕسومات . ئەگەر کۆیلایەتیشت قبوڵ بوو ئەوا لە پەنایەک یان بەشێوەیەک بای ئەوەندە تێرت دەکەن تاڕادەیەک لە مووچە خۆرەکە بارودۆخت باشتربێت . ئیتر داهاتوو ئەوانەی پێیە باشترین بەڵگەش ڕاگەیندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بوو کەداهاتەکان گوایە ئەوەندە کەمن بەپارەی بەغدا وە هێشتا بەشی مووچە ناکات . خوا دەزانێت چی پلانێکی تریشیان هەیە بۆ بێزار کردنمان هێشتا نەمان زانیوە؟!