
KGN-news
لە وەرزی هاویندا بە شێوەیەکی زۆر خواست لە سەر کڕینی شووتی هەیە، لە بەر ئەوەی کە پلەکانی گەرما بەرزە و لەش وشک دەبێتەوە، بەڵام شوتی بڕێکی باش ئاو بە لەش دەگەێنێت.
بەپێی دواین توێژینەوەی زانستی زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لیکۆبین مادەیەکی دژە ئۆکسانی ڕەنگ سورە لە شوتیدا کە جەستە لە نەخۆشی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەکانی مەمک و پرۆستات دەپارێزێت، پێستیش لە زیان و کاریگەرییەکانی تیشکی خۆر دەپارێزێت.
شوتی پێویستە لە وەرزی هاویندا هاوڕێی هەموو جێگایەکی مرۆڤ بێت، لە بەر ئەوەی کە لە ڕووی تەندرووستییەوە بەسوودە و تامێکی خۆشی هەیە و ڕێژەی کالۆری و شەکری کەمە، جگە لەوەی کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژە ئۆکسان و ڤیتامین و کانزاکان.
بە شێوەیەکی گشتی لە سەدا 92 ی شوتی لە ئاو پێکهاتووە، ئەمەش باشترین سەرچاوەیە بۆ پاراستنی لەش لە وشکبوونەوە و شێداری دەکات، هاوکات دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم کە یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی پەستانی خوێن دەدات.