
سەعد محمد
فەوزایەکیان دروستکردوە کەس ناوێرێ کەسابەتیش بکا! باشە لە چ شوێنێکی دنیا کەسابەت مەمنوع بوەو عەیبە بوە؟؟
دەزگا سیخوڕیەکانی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان لە پشت نابوتکردنی کەسابەتەوەن، ئەیانەوێ خەڵک ببێ بە دەربارو بندیواری ئەوان و تاکە سەرچاوەی ژیانی ئەو مشتە پارەیە بێ کە ئەوان لە پارەی دزیەکانیان ئەیدەنێ!
ھەر ئەمەشە بوەتە ھۆی ئەوەی کە کۆمەڵگایەکی ھەژارو دەسەڵاتێکی چەتەی خاوەن پارە دروست ببێ.
ئەیانەوێ خەلک یان لەفەفرۆش و پاقلەفرۆشبێ و بە کولەمەرگی بژی، یان گۆرانیبێژبێ و بەند بەسەر ئەوانا بڵێ، یان نوسەربێ و خەریکی سپیکردنەوەی ڕوی ڕەشی ئەوان بێ، یان موچەخۆربێ و چاوەڕێی ڕوبعە موچەی سێ مانگ جارێکی ئەوان بێ،یان سۆزانی بێ و جاسوسی بۆ ئەوان بکاو ڕەسمی ڕوتی نەیارەکانی دەسەڵاتیان بۆ پەیا بکا!.
باشە ئێستا من برادەرم ھەیە بازرگانە، برادەریشم ھەیە بە ٣ کەس تەنکەرێکیان کڕیوەو بار ئەبەن بۆ ئێران، ئەگەر ئەوە نەکەن ئەبێ ببن بە چەکداری حیزب و خۆپیشاندەر بەرشەقبەن! یان ببن بە لۆمپەن و پەیجەوان و جاسوس تفەنگچی و لەخۆوە سوکایەتی بە خەڵک بکەن، کامیان باشترە؟؟
من گومان ئەکەم ئەمانە ئەلف و بێ بزانن و خوێنەواربن، لە قۆناغی سەرەتایی باس لەوە ئەکرێ کە فڵان وڵات بۆیە دەوڵەمەندە خەلکەکەی بازرگانی ئەکەن! .
جا ئێستا ئەلێن (توجارەت ھەموی بوە بەدزی),, نەخێر وا نیەو ئەم وڵاتە ھەروەکچۆن دو گەورە باندی قاچاخچی تیایە..ئاوھاش پڕپڕە لە بازرگانی مەرد کە چەندین خێزانی ھەژار بەھۆی ئەوانەوە بژێوی ژیانیان دەستەبەر ئەکەن.
وڵات بە بازرگانەکانیەوە ئیقتیصادی ئەبوژێتەوەو ھەلی کار بۆ گەنجەکانی ئەڕەخسێ، نەک بە فشەی ئەو حیزبانەی کە باس لە (ھەلی کار) ئەکەن و یەکەم و کۆتا ھەلی کارەکەش تەعینکردنی گەنجەکانی وڵاتە بە چەکدارو تفەنگچی و ئادمین، ئیتر تۆ ئەمەت قبوڵ نیە و ڕاست و چەپ بەسەر ھەمویا ئەھێنیت نیشانەی بەخالەت و حەسودیبردنە بەوانەی کە ئەتوانن دو دینار پەیابکەن بە حەڵاڵی.
بەڕاستی ئەم حیزبانە زۆڵن؛ خۆیان پارەی نەوت ئەدزن و دزی و قاچاخی ئەکەن و ھەر خۆشیان لە ڕێگای چالاکەڤان و میدیاکانیانەوە کارو کەسابەت ئەبوغزێنن بۆ ئەوەی کەس ئەو خۆشیەیان لێ تێکنەیاو کۆمەڵگاش سەراپا کڕنوشیان بۆ ببا بۆ تیکەیەک نان و مشتێک پارە.