
kgn
لە چوارچێوەی داهێنانە سەر سوڕهێنەراکانی سەرۆکی حکومەت ئەم ( هاشتاگی لێم بپرسەیە ؟ )یە .
لە راستیدا ئەم کابینەیە و کابینەی پێشتریش سوکایەتی نەما بەم میلەتەی نەکەن ، لە دزی ، لە گزی ، لە تەزویر ، لە داهێنانی پاشەکەوت ، لە راگرتنی پلە بەرزکردنەوە ، لە تاڵانی سەرخان و ژێرخانی ئابووری و دارایی نیشتیمان و مەملەکەت ، لە هەتک کردنی پەرلەمان ، لە بێ بە ئەرزشکردنی یاسا و دادگا ، لە بێ بەهاکردنی کۆی بەهاکان ، لە پوچەڵ کردنەوەی دانە بە دانەی چەمکەکانی ئازادی ئاشتی ئارامی ئاوەدانی دادپەروەری دیموکراسی مافی مرۆڤ پێکەوە ژیان ، لە نەهێڵان و سوک و رسواکردنی ئینتیمای نەتەوایەتی و کوردایەتی ، لە داڕنینی پیرۆزیەکان لە ئاڵا لە نیشتیمان ، لە هێنانی سوپای بێگانە ، لە بازرگانی کردن لەگەڵ داعش ، لە هێنانی خواردن و دەرمان و کاڵا و شمەکی ژەهراوی و ئێکسپایەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و دواتریش لە دەستدانی لە 51% خاکی کوردستان ، لە قۆرخ کردنی کۆی سێکتەرەکانی بازرگانی و بژێوی و ژیاری ، و لە داگیرکردنی سامان و موڵکی گشتی لە نەهێشتنی رێز و خۆشەویستی نێوان تاک و پێکهاتەکان ، لە دروستکردنی دژایەتی و دوژمنایەتی نێوانی شار و ناوچەکان ، لە وێرانترکردنی گوند و دێهاتەکان کە هەموو ئەمانە پێشتر بە نایاسایی و بە هۆی رەفتاری نەشیاو و مامەڵەی نا دروستی ئەمانەوە کراون .
ئێستاش ئەم کابینەیە لە جیاتی ئەوەی بەڵێنەکانی بەرێتەسەر و هەوڵبدات برینەکانی جەستەی خاک و خەڵک ساڕێژ بکات ، هات و بوو بە درێژەپێدەری ئەو هەموو کارەسات و مەرگەساتە ، نەک هەر پاشەکەوتەکەی نەگێڕایەوە و بگرە موچەشی کرد بە وەرزی و لە موچە وەرزیەکەیشی بڕی ، بەینی خۆمان بێت و( لە بەینی دوو کەوانەیا) ئەم کابینەیش بێ مارە بڕین پەرلەمانی نیکاح کرد ، ئەوە هێنانی سوپای بێگانە لەولاوە بووەستێت .
(با واز لە هەموو ئەوانە بێنین ، چونکە ئەوانە دەردێکن بەم جەردانە چارەسەر نابن )
ئێستا جەنابی سەرۆکی حکومەت لە داهێنانێکی سەر سوڕهێنەردا هاتووە بە کەماڵی ئیسراحەت سوکایەتی بە هەست و نەستی میلەت دەکات و بۆ خۆی بە گیرفانی پڕ و سکی تێر و بەوپەڕی ئەعصاب ساردیەوە بە عەقڵی میلەت رادەبوێرێت و فیلمێکی گاڵتەجاڕی سازاندووە ، بە ناوی ( # لێم بپرسە ؟ ) .
یەعنی جەنابی عالی مەقامتان نازانن و ئاگادارن نین لە دەردی میلەت ، تا خۆیان پرسیار نەکەن ؟
ئەرێ زەحمەت نەبێت نافەرمووی : ئەو هەموو راوێژکارە دابەستانە ئیشیان چیە ؟
واتە ئەم پرۆژەی چاکدزیەتان بە دروستی بۆ جێ بەجێ نابێت ، تا خەڵک خۆیان بە ناخێری گیانیان پرسیارتان لێ نەکەن ؟
ئەرێ بە راست ئێوە ئەوەندە بێ ئاگان ، ئاگاداری حاڵ و گوزەرانی خەڵکی مەملەکەتەکەتان نین ؟
عەرەب پەندێک و دێڕە هۆنراوەیەکی زۆر جوانی هەیە کە دەڵێت : ( فإن كنت لا تدرى فتلك مصيبة … وإن كنت تدرى فالمصيبة أعظمُ ) . واتە ، ئەگەر نازانیت ئەوە بۆ خۆی کارەساتە ، ئەگەریش دەزانیت ئەوە ئەوە کارەساتەکە گەورەترە ، بە کوردیەکەی لای خۆمان واتە ئەگەر نازانیت کە حاڵی میلەت و مەمەلکەتەکەت چۆنە جەنابیشتان لەو ئاست و پۆستەدان ئەوە کارەساتە و ، ئەگەریش دەزانن کەچی ئەوە مامەڵە و رەفتارتانە ئەوە کارەساتەکە گەورە ترە و ، ماڵ وێرانی بۆ گەل و میلەتێک کە تۆ سەرۆکی بەناو حکومەتەکەی بیت .
سوێندتان لەسەرم نیە ، خەتای ئێوە نیە خەتای میلەت خۆیەتی کە لە ماوەی ئەم 29 ساڵەدا ئێوەی نە ناسیوە کە چ ماڵێکی قەڵب و قێزەونن !!!
بەندە لێرەوە دەست خۆشیتان لێ دەکەم کە توانیوتانە بەم جۆرە وەکو مێگەل میلەت بدۆشن و بێ باکانە خاک و وڵاتیش بفرۆشن !!! Une équipe de pharmaciens viagra pour homme qualifiés soigne chaque détail et reste à votre disposition pour répondre à toutes vos questions et demandes.
بەندە دڵنیام ئێوە نە گوناهبارن نە تاوانبار ، تاوانبار ئەو میلەتەیە کە ئەوەندە عەقڵی سوک و رسوایە هاتووە وەڵامی گاڵتە جاڕیەکەتان دەداتەوە و پرسیارتان ئاراستە دەکات !!!
ئاخر تۆ بێنە پێش چاوی خۆت میلەتێک تا ئەم ساتەش 54000 پەنجاو چوار هەزار کاسە بۆش ومێشک بەتاڵی تیا بێت ئیتر دەبێت چاوەڕوانی چ گۆڕانکاریەک بیت کە لە ئایندەی نزیکدا بێتە دی ؟
توخوا میلەتێک ئەوەندە گەوج و گەمژە بێت حەقی چیەتی ئێوە بڵێن ؟!!!
لەگەڵ رێزی زۆرما بۆ ئەو ئازیزانەی کە تا ئەم ساتە ئەم دەسەڵاتە چەتە و چەپەڵەیان بە دروستی ناسیوە .