
ئەمڕۆ 2حوزەیرانی 2020توشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا ،توشبوەکە ئافرەتە و تەمەنی 63ساڵەو خەڵکی دەڤەری گەرمیان قەزای کفریە ،
ئەمە دوای ئەوەدێت کە لەم چەند ڕۆژەی دوایدا ڕێژەی توشبون و مردن بەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەهەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزۆتەوە ،ئەمەش وای لەحکومەت کرد کەجارێکی تر بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕابگێنێت
دەقی بەیانەکەی وەزارەتی تەندروستیە.
تووشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا …
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠