
KGN-تەندروستی
بەپێی سەرچاوە مێژوویەکان شەش هەزار و 500 ساڵ بەر لە ئێستا مرۆڤ ترێی بەرهەم هێناوە و گەشەی پێداوە، ئەمەش وایکردووە کە ترێ ببێتە هێمایەکی دێرینی مرۆڤایەتی بۆ زۆربوون و گەشە.
لە گەڵ ئەوەی کە ترێ تام و چێژێکی تایبەت بە خۆیی هەیە، یەکێکە لەو میوانەی کە دەوڵەمەندە بە جۆرەها ڤیتامین و کانزا سوودی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ پداویستییەکانی ڕۆژانە بۆ جەستەی مرۆڤ دابیندەکاتبەشێک لە پێکهاتەکە و سودەکانی ئەمانەن.
کانزاکان:
ئەگەر پڕ بە یەک پەرداخ دەنکی ترێ بخۆیت لە سەدا 25 ی پێویستی ڤیتامین سی ڕۆژانەت دەست دەکەوێت. لە سەدا 20 ی ڤیتامین کەی و لە سەدا 10 ی مس. هەروەها بڕێکی لە ڤیتامین بی، پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە.
دژە پیربوون:
ترێ چەند جۆرێک لە دژە ئۆکسان لە خۆ دەگرێت کە سوودی زۆریان بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و چالاککردنی سوڕی خوێن هەیە، هەروەها ئەو دژە ئۆکسانانە سوودیان بۆ کارەکانی مێشک هەیە و پرۆسەی پیربوون هێواش دەکاتەوە.
خەوێکی تەندرووست:
لە ترێ مێلاتۆنینی سرووشتی هەیە و سوودی زۆری بۆ باشترکردنی کوالیتی خەو و نەهێشتنی خەوزڕان هەیە کە ئەمەش سوودی بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە، دڵ و قەڵەوی هەیە.
ترێ هاوڕێی دڵە:
خواردنی ترێ ئەم سوودانە بە دڵ دەگەێنێت: کەمکردنەوەی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، کەمکردنەوەی هەوکردن، باشترکردنی سوڕی خوێن، کەمکردنەوەی فشاری خوێن و ڕێگریکردن لە كڵۆبوونی خوێن.
پاراستنی چاو:
لوتێین و زیانکسانسین دوو مادەی ناو ترێن کە چاو و گلێنەکەی دەپارێزن و بەهێزی دەکەن.
هەرسکردن:
ترێ خاوەنی ژمارەیەکی زۆر فایبەر نییە، لە پەرداخێکدا تەنیا دوو گرام فایبەری تێدایە، بەڵام ئەو شلەمەنییەی لە ترێدا هەیە، جوڵەی ڕیخۆڵەکان ڕێکدەخات کە ئەمەش دواجار سوودی بۆ سیستەمی بەرگری لەش و باشترکردنی دەروونی کەسەکە دەبێت.