Skip to content

تۆڕی میدیایی دیاری كوردستان

راستیه‌كان لێره‌ن

  • سه‌ره‌كی
  • العربية
  • هه‌واڵ
    • كوردستان
    • عیراق
    • جیهان
    • ئابووری
    • تەندروستی
  • ڕاپۆرت
    • ڕاپۆرتی ڤدیۆیی
    • زانست و تەکنەلۆژیا
    • ڕۆشنبیری
  • ژیان
  • چالاكوانی ڕۆژنامه‌نووس
  • دیمانه‌
  • وتار و بیروڕا
  • Home
  • وتار و بیروڕا

تاپۆ ڕەشەکەم دەفرۆشم..

گۆران عوسمان

سەرەتا دەبێت هەموومان گومان لەو ڕێژەیەی بکەین، کەدەڵێ: 93 %دەنگی بە بەڵێ داوە، چونکە هێندەخەڵک هۆشیار نییە، تا داوای مافی خۆی بکات و بییەوەی لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە ئەومافە زەوتکراوانەی وەربگرێتەوە!


گەروایە، بۆ لەکاتی هەڵبژاردنی ناوخۆیی هەرێمدا، لەگەڵ ئەو گلەییەی زۆرەی هاوڵاتیان هەیانە لەم دەسەڵاتدارە نادیموکراسی و نادادە، ناتوانن گۆڕانکاریی بکەن و نەهێڵن جارێکی دی ئەم دوو دەسەڵاتە، کە هێز و پارەیان لەلایە دووبارە حکومدار بکەن؟!


سەربەخۆیی مافێکی شەرعی و یاساییە، پێویسی بە دەنگدان نییە، بەڵکو پێویستی بە ڕێ خۆشکردن و زەمینەسازیی یاسایی و ئیداریی و کۆمەڵایەتی و بەنیشتمانیکردنی دامودەزگاکانی هەرێم هەیە، ئەمە وەک ئامادەسازیی ناوخویی، دواتر بتوانرێ پشتگیری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆ فەراهەم بکرێ، نەک موزایەدەو و خەڵک مەشغوڵکردن و خۆدەوڵەمەندکردن.


هەرێم بەم حاڵەی ئێستایەوە، چی چنییەوە لەو ڕیفراندۆمە درۆزنانەیەی کردی؟ هەمووان بینیمان نیوەی خاکی هەرێمی پێ لەدەستدا، پشتگیری کوردی لەناوچەکە لەڕووی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەوە هەڵوەشاندەوە.


شەرمە چەندین ساڵ سیاسەت بکەیت، بەڵام نەتوانی بڕیارێکی سیاسییانەی وا بدەی، باشییەکەی گەوەتربێت، لە هەڵەی، لە ئێستاش ئەوەندەیتر نەزانانەتر بیربکەیتەوە و بڵێی: کورد تاپۆی ڕەشی سەربەخۆیی لە باخەڵدایە!
مرۆڤ لەکاتی تەنگانەدا دەست دەکات بە باخەڵیداو پارەکانی بۆ خۆشگوزەرانی خۆی بەکاردێنێ، بەڵام ئەم تاپۆڕەشە کورد ناوێرێ بەکاری بهێنێ، چونکە بێگومان زیانی زۆرترە لە قازانج!


هەرێم لەگەڵ ئەوەی دابەش بووە بۆ دوو زۆنگ، ئیدارەدانەکەشیان وەک پێویست نییە، ناتوانن بڕیارەکانی یەکدی لەدژی یەک جێبەجێ بکەن، حکومەت بڕیار دەردەکات، لایەنی جێبەجێکار توانای جێبەجێکردنی نییە، دادگا بڕیار دەدات، حزب پابەندنابێ پێوەی، ئیتر چۆن شانازیی بە تاپۆی ڕەشێکی شوومەوە دەکەیت؟


لە هەولێر هەر زەوییەو داگیر دەکرێت لەلایەن دەسەڵاتدار و حزبەوە، بەهەمانشێوە لەسلێمانیش، کۆمپانیاو حزب و دەسەڵاتدار بوونەتە خاوەنی هەموو شتێک، هاووڵاتیان و فەرمانەرانیش ڕووت و هەژار لەونێوەندەدا ماونەتەوە، لەباتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی و نەهێشتنی نا عەدالەتی کۆمەڵایەتی، سەرەڕای ئەوەش دێن، مووچەی یاسایی فەرمانبەران بەتۆپزی دەبڕن، دەتانەوێ خەڵکی شانازیی بە ڕیفراندۆمەوە بکات!
چۆن ئێوە بوونەتە بەڵا و هاووڵاتیانتان گیرۆدەی نەهامەتیکردووە و ئامادەن لەپێناو بەرژەوەندیی خۆتاندا هەموو هەرێم هەڕاج و تاڵان فرۆش بکەن، هاووڵاتیش مافی خۆیەتی ئەو تاپۆڕەشە شوومەی ئێوە شانازی پێوە دەکەن، بیفرۆشێ!

Tags: ریفراندۆم ، تاپۆی ریفراندۆم ،گۆران عوسمان

Continue Reading

Previous: شكاندنی ئێسقانی ئەوانەی گۆشتی دەخۆن
Next: ڕیفراندۆم بۆ پلەو پۆست بو لە بەغدا!

Related Stories

لەبەر خاتری زۆڵە خانەنشینەکانی حیزب خانەنشینان دەبنە قوربانی

لەبەر خاتری زۆڵە خانەنشینەکانی حیزب خانەنشینان دەبنە قوربانی

پێدانی پۆست له‌م كابینه‌یه‌ به‌ ساقیته‌كان له‌ حاله‌ته‌وه‌ بۆ دیارده‌

پێدانی پۆست له‌م كابینه‌یه‌ به‌ ساقیته‌كان له‌ حاله‌ته‌وه‌ بۆ دیارده‌

نامەیەکی کراوە بۆ دواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی

نامەیەکی کراوە بۆ دواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی

ژیان

44 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌نجی كورد له‌ ئیتاڵیا ده‌ستی به‌خوێندنی كرد.

44 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌نجی كورد له‌ ئیتاڵیا ده‌ستی به‌خوێندنی كرد.

نەوەی لەقلەقەکەی هەولێر گەڕایەوە

نەوەی لەقلەقەکەی هەولێر گەڕایەوە

بەوێنە… گەورەترین گۆڕستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەوێنە… گەورەترین گۆڕستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕانیە.. دوورگەی نەورەسەكان

ڕانیە.. دوورگەی نەورەسەكان

بە وێنە: جۆرێکی تازەی ماسی بەپێ دەڕوات

بە وێنە: جۆرێکی تازەی ماسی بەپێ دەڕوات

كاری ده‌ستی له‌كوردستان په‌ری سه‌ندووه‌

كاری ده‌ستی له‌كوردستان په‌ری سه‌ندووه‌

بە وێنە دریژترین پیاو و کورتترین ئافرەت لە جیهان

بە وێنە دریژترین پیاو و کورتترین ئافرەت لە جیهان

پشیلەیەك دەبێتە خاوەن میراتییەكی 30 هەزار یۆرۆیی

پشیلەیەك دەبێتە خاوەن میراتییەكی 30 هەزار یۆرۆیی

  • لەبەر خاتری زۆڵە خانەنشینەکانی حیزب خانەنشینان دەبنە قوربانی
  • ژمارەی منداڵانی سەر شەقام بەردەوام لە زیادبوونن
  • مانه‌وه‌ی ئه‌نده‌ر پاسێك به‌ ناته‌واوی، له‌ شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر
  • له‌هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌یه‌ و له‌ شاره‌كانی تر ئاسایه‌
  • ئاردی سپی كراوه‌ی توركی قه‌ده‌غه‌ كرا

دیمانه‌

KGN دەتکات بە ڕۆژنامەنووس
1 min read

KGN دەتکات بە ڕۆژنامەنووس

تۆڕی میدیای دیاریی کوردستان KGN خولی ڕۆژنامەوانی بۆ فێر خوازان دەکاتەوە مەرجی سەرەکیشی دەبێت پێشتر لە هیچ دەزگایەکی تر کاری نەکردبێت....
دواتر
ئسرائیل هه‌ست به‌مه‌ترسی حزب لله‌ ده‌كات دوای داعش

ئسرائیل هه‌ست به‌مه‌ترسی حزب لله‌ ده‌كات دوای داعش

خلیل ابراهیم : سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌نه‌دی قانونی نیه‌ بۆمانه‌وه‌

خلیل ابراهیم : سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌نه‌دی قانونی نیه‌ بۆمانه‌وه‌

  • ئابووری
  • تەندروستی
  • جیهان
  • چالاكوانی ڕۆژنامه‌نووس
  • دیمانه‌
  • ريكلام
  • زانست و تەکنەلۆژیا
  • ڕاپۆرت
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی
  • ڕۆشنبیری
  • ژیان
  • عیراق
  • كوردستان
  • هه‌واڵ
  • وتار و بیروڕا

#ئابوری، #دراو، #زێڕ، #ئیمانوێل_ماکرۆن، #فەڕەنسا، #ئەمەریکا، #بەریتانیا، #سوریا، #ئەپەڕاسیۆن #ئێران، #سوریا، #کاردانەوە #ئێران، #کوردستان، #پاڵپشتی #ئەمەریکا #منبج #تورکیا #وەزیری دەرەوە #پنتاگۆن #ئەمەریکا، #تورکیا، منبج، #ڕێککەوتن #ئەنجامی_هەڵبژاردنەکان، #دووبارە_ژماردنی_دەنگەکان، #کەرکوک، #یۆنامی #بارزانی، #کۆسرەت، #سەرۆکایەتی، #بانک # سزا # کوردستان #عێراق #ڕێفراندۆم #بودجە، #2018، #عێراق، #هەرێمی_کوردسان #تورکیا، #عەفرین، #ئاسایش، #هەڕەشە #تەندروستی، #پاککەرەوە، #زیانبەخش #تەندروستی، #چارەسەر، #مەترسی، #دەستەی_سەربەخۆیی_مافی_مرۆڤ، #داوادەکات، #هەولێر #بەسرە # هەڕەشە #هەولێر ، #خۆپیشاندان ، #ناڕەزایی #پارتی ، #حکومەت ، #خۆپیشاندەر #پارتی، #یەکێتی، #پەرلەمان، #پۆلیس، #سزا، #نامە، #سەرۆکی_حکومەت #پێشمەرگە، #کوردستان، #عێراق #پەرلەرمان #چاکسازی #موچە #خانەنشینی ئالان ساحیبقران ئەو دەسەلاتە سیاسیەی بزوتنه‌وه‌ی گۆران خۆپیشاندان داعش دانا مەنمی ، چاکسازی ، پەرلەمان داواکاری گشتی دەسەڵات زانکۆکانى کوردستان سکاڵا عبادى، بارزانى، كوردستان، عيراق عيراق، كوردستان كوشتن له‌راستی مووچە، عێراق، کوردستان، هەولێر هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمی كوردستان پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کوردستان پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح پەکەکە،باشور ، تورکیا کوردستان کۆرۆنا هەولێر گەندەڵی یەکگرتو،مونا،سەلاحەدین

KGN.Copyright © All rights reserved | DarkNews by AF themes.