
kgn
ئەم چەمکە سیاسییە نوێییە، بەو گروپ و هێزانە دەوترێت کە بەبێگوێدانە ئەوەی دوژمەنەکانیان چەکیان پێیەو و لەبەرەکانی شەڕن یاخود بێچەک و لە ناو بازاو ماڵ و گەڕەکەکانی خۆیان ژیانی ئاسای دەگوزەرێنن، بە هەر هۆکارێک بێت بیانەوێت کەسانێک بکوژن یان ترس و تۆقاندن لەناو خەڵکی سفیل بڵاوبکاتەوە بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانیان و ئەم کارەش ببێتە هۆی ئەوەی خەڵکی مەدەنی ببنە قوربانی، بەم کارە دەوترێت تیرۆر و تۆقاندن (ئیرهاب).
جا ئەم جۆرە کارانەش هەرکەس ئەنجامی بدات، یەک کەس بێت یان گروپ یاخود حکومەت بیکات.
هەروەها هیچ جیاوازیەکی نییە ئەو کەس و لایەنەی بەم کارە هەڵدەستێت لەسەر حەقبێت یاخود لەسەر ناحەق.
واتا لەسەر حەقبون ڕەوایەتی نادات بەم جۆرە کارانە، تیرۆر هەر تیرۆرە.
ئامانج لە پێناسەکردن و ناوەزەدکردنی ئەو کەس و گروپ و حکومەتانە بە تیرۆریست، تەنیا لەپێناو پاراستنی گیان و ژیانی خەڵکی مەدەنییە، دورخستنەوەیانە لە ململانێ و شەڕوی گروپ و حکومەتەکان.
ئەو هێرشە سەربازییەی دوێنێ لە کونەماسی لە لایەن تورکیاوە ئەنجامدرا و چەند کەسێکی مەدەنی بونە قوربانی و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و هاووڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە، توشی زەرەر و زیانێکی زۆری گیانی و مادی و مەعنەوی بوون.
بە هەموو پێوەرەکان، ئەم کارە ئەچێتە خانەی تیرۆر و تۆقاندن، لە غەیری ئەمە هیچ پێناسەیەکی تر هەڵناگرێت.
بۆ ئەم کردارە تیرۆرستیەش، هەمو ئەو لایەن و گروپ و کەسانەش بەشدارن کە ئاسانکاریان کردوە بۆ ئەو لایەنەی بەم کردەوە تیرۆریستیە هەستاوە، یاخود بونەتە هۆکاری ڕودانی ئەم ڕوداوە یان تەنانەت ئەو لایەنانەشی کارئاسانیان بۆ ئەو هێزانەکردوە کە بتوانن کارێکی قێزەونی تیرۆر و کارەساتێکی مرۆیی لەم شێوەیە ئەنجامبدەن.