بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی گەندرایە نەخۆشخانە

فاروق عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی باڵاى نەوەی نوێ دواى چوار رۆژ مانەوەى لە زیندانى ئاسایشى زاخۆ گەیەنرایە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شارەکە، بەهۆى خراپبوونى بارى تەندروستییەوە، ئەوەش بەوتەى برایەکى.

فاروق عومەر و ژمارەیەک ئەندامى جوڵانەوەکە و چالاکوان و رۆژنامەنوس، چوار رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پارێزگاى دهۆک دەستگیرکران، دواى ئەو بانگەشانەى بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانى سەرتاسەرى راگەیەنرا.

خەتاب عومەر براى فاروق لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، “فاروق ماوەى چوار رۆژە لە ئاسایشى زاخۆ خواردن و ئاوى پێنەدراوە، بۆیە ڕەوانەی نەخوشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ کراوە”.

وتیشى، “نزیکەی کاتژمێر 10 ئەمشەو لە لایەن فریاکەوتنی زاخۆوە پەیوەندیمان پێوە کرا کە فاروق بەهوی نەمانی ووزە لە جەستەیدا لە لای ئەوانە، ئەم کارەی کە ئاسایشی زاخۆ کردوویەتى دورە لە هەموو پێوەرێکى ئەمنی و ئەخلاقی و مرۆڤایەتی”.

بەوتەى خەتاب عومەر، “فاروق توانای قسەکردنى نییە تا ئێستا، تەنها ئەوەندەى وتووە کە ژیانی هاوڕێیان و ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە لای ئاسایش ماون لە مەترسی جدیدایە”.

 120 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌