
هۆکارو چارەسەرییەکان
ڕەگەز کەمال
هۆکاری یەکەم، بەدێوەزمەکردنی دەسەڵاتی پارتی و ترساندنی خەڵکی شارەکە لەلایەن ئەم گرووپانەوە:
گرووپی یەک: میدیای یەکێتی و لایەنگرانی لە سلێمانی بۆئەوەی پێمان بڵێن کە ئەوان زۆر جیاواز و دیموکراسی ترن لە پارتی.
گرووپی دووەم: بوونی جوڵەی تەڤگەری ئازادی لەهەولێر کە زۆرجار ئەندامانیان بەر ڕەشبگیری وهەڕەشە دەبنەوە کە ئەمەش دیسانەوە ترس بڵاودەکاتەوە و خەڵکێکی ناڕازیی بەوە تێدەگات کە ئەویش لەسەر داوای مووچەو مافی سەرەتایی دژ بە دەسەڵات بێتە دەنگ هەمان چارەنوسی دەبێت بەڵام ئەمە جیاوازەو دەچێتە چواچێوەی ململانێی پارتی پەکەکە و ئازادی کاری سیاسی نەک بیروڕای تاکی سەربەخۆو بێلایەن.
هۆکاری دووەم: کوتلە و کوتلەکاری و کاری ناپێکەوەیی نێوان چالاکوانانی ناو هەولێر و هەروەها بەشێکی زۆری ئەو چالاکوانانە کادیرو لایەنگری یەکێتین کە ئەمەش وادەکات بەبڕیاری حزب بجوڵێنەوە.
هۆکاری سێهەم: پشتێکردنی کۆنسوڵخانەو نوێنەرانی ووڵاتان لەخەڵکی ناڕازیی هەولێر لەپێناو ئارامی ناو هەولێر بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی خۆیان هەروەها نوێنەری ناوەندەجیهانیەکان هەولێر وەک لوبنانی دووەم بەکاردەهێنن بۆ نیشتەجێبوون و حەوانەوەیان. هاوکات بوونی وەزارەت و هەیکەلەی حکومەت لەپایتەخت وادەکات ئەمنیەتی توندوتۆڵتر بکرێت لەشارەکە.
هۆکاری چوارەم: بوونی دەیان کۆمپانیاو بوونی هەزاران ملیۆنێرو ملیاردێر هەر لەکۆنەوە کە هەولێر هەیبووە و هاتنی کۆمپانیای بیانی هەلی کار و مووچەی بەرزی زیادتر کردووە بەراورد بەناوچەکانی دیکە.
چارەسەرییەکان
یەکەم: دوورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و بەدێوەزمەکردنی پارتی. بۆنمونە وا لە ڕانیە شۆڕش هەڵگیرسابوو چالاکوان هاواری دەکرد گیراوانمان لەهەولێر ئازادبکەن! ئاخر تۆ لەم کاتەدا لەبری هاندانی خەڵک داوایەکەت لە ئازادکردنی چەند کەسێک کورت کردووتەوەو خەڵکی دیکەی پێ دەترسێنیت.
دووەم: یەکگرتوویی کاری پێکەوەیی چالاکوانانی ناوخۆی هەولێر و ڕێکخستنی خەڵکی دیکە بۆ ناو گرووپەکانیان چونکە ماوەی چەند ساڵێکە یەک چالاکوانی نوێیان پێنەگەیاندووە.
سێهەم: بەڕێوەبردنی پەیج دژ بەدەسەڵات بێ ئەوەی خاوەنی دیاریکراوی هەبێت کە ئەمە لە بادینان و زۆرنی سەوز سەرکەوتووبووە بەڵام لەهەولێر تائێستا بوونی نیە.
چوارەم: چالاکوانێکی زۆری شارەکە کەلەدەرەوەی ووڵاتن پەیوەندیان نەماوە بە جیلی نوێی شارەکە بەمەش هیچ کاریگەرییان نیەو ناتوانن خۆپێشاندانێک ڕێک بخەن. بۆنمونە من لەهەر شوێنێکی ئەو دنیایە بم سەدان خوێندکارم هەبووەو تائێستا لەپەیوەندیدان دەتوانن لەڕێگەی منەوە لەناو ڕانیە جڵە بکەن.
تێبینی/ بەهێزترین هەڵوێستی هەولێرییەکان کاتێک کاردانەوەیان دەبێت و دەبیستن کە خۆپێشندان و ناڕەزایەتی لەناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوەو شەهیدو بریندار هەیە دەڵێن ” ئەوە لۆیێ بازاڕ نیە” هههه