ئامێرە ئەلیکتڕۆنیەکان و زیانەکانی

ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، بەتایبەتی مۆبایلە زیرەكەكان بوونەتە بەشێك لەژیانی خەڵكی، بەڵام زانایان هۆشداری لەبەكارهێنانی ئەو ئامێرانە دەدەن، بەتایبەتی پێش خەوتنی مرۆڤ.

رۆژنامەی “ئیندپندنت”ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لەپێش خەو راستەوخۆ كار دەكاتە سەر مێشكی مرۆڤ.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردووەتەوە، كە توێژینەوەیەكی دكتۆر دان سیگل، مامۆستا لەبەشی زانستی پزیشكی دەروونی لەزانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكا ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەو كاركردنەی راستەوخۆی ئامێرەكان لەسەر مێشك مەترسی لەسەر مرۆڤ دروستدەكات.

هەروەها كاریگەرییەكە بەشێوەیەك دەبێت ئاستی زیرەكی مرۆڤ بەشێوەیەكی بەرچاو لاواز دەكات‌و دەبێتە هۆی تێكچوونی خەوی مرۆڤیش.

 30 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌