
دانا مه‌نمی
هێرشه‌كانی پارتی بۆ سه‌ر قهڵهمە ئازاد و سه‌ربه‌خۆكان له چوارچێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماردانی نهێنی و ئاشكرادایه كه به پێی پلان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كراوه ، هێرش و په‌لاماردانه‌كانی پارتی بۆ سه‌ر ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك دیاریترینیان ئه‌وه‌یه كه دوای وازهێنانم له ڕیزه‌كانی پارتی ئیراده‌مان نه‌ڕوخاو به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ر پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و دوور له ڕق گرێی ده‌رونی و هه‌ڵچوون ،نوسین زاده‌ی ئازاره نه‌وه‌ك میزاج ئه‌گه‌ر نوسین میزاج و گریی ده‌رونی تێكه‌ڵ كرا ئه‌وا به‌ها زانستییه‌كه‌ی له ده‌ست ئه‌دات ، برینی من له نوسیندا به ئه‌ندازه‌ی برواو قه‌ناعه‌تم قوڵه ،چونكه هه‌ست به ئێش‌وئازاری میله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م ،كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕووی سیاسی ودیپلۆماسی و ئابووری و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك شكستی هێناوه وهەستیش بە نەهامەتیەکانی خەڵک ناكه‌ن و نە ئامادەی چاکسازیەکی ڕاستەقینەن نە دەسەڵاتیش بەجێ دەهێڵن ،بێتوانان لە چارەسەری قەیرانەکان و بێباکن لە ئاست خراپبوونی گوزەرانی هاوڵاتیان ،ئه‌مه خه‌می من و هه‌ر مرۆڤێكی تره كه هه‌ست و ویژدانی هه‌بێت له‌خه‌می خه‌لك و كۆمه‌لگادا بێت .
كاتێك له‌ناو ریزه‌كانی پارتیدا بووم سێ وه‌زیفه‌م هه‌بووه‌و له سێ ئۆرگانی جیاواز كارم كردووه كه ئه‌وانیش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پاریزگای سلێمانی و نوسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی و له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بووم له‌ناو مه‌شروعی مه‌سعود بارزانی بووم ، شاره‌زایی و پسپۆریه‌تی ئێمه له‌ناو هه‌رسێ ئۆرگانهكهدا له پیناو سوودی خه‌ڵك و بۆ جوانكردنی ژیان ته‌رخان كرابوو ،گوێم به قازانجی خۆم نه‌ئه‌دا ، نه‌به دووی پله‌و پۆست و ئیمتیازاته‌وه بووم نه ئوتۆمبیل و زه‌وی و شوققه‌و ڤێلا ،له بازنه‌ی هیچ به‌رپرسێك و له‌قه‌فه‌زی پارتیدا گیرمان نه‌خواردووه، له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نهدهرۆیشتم كه پارتی له‌سه‌ری ده‌رۆیشت ،جیاواز له سیاسه‌تی ناته‌ندروستی پارتی ده‌ژیام و بیرم ده‌كرده‌وه ،چونكه خاوه‌نی خودی خۆم بووم ،ئه‌وه‌ی كه ده‌مگوت پێویست بوو بیلێم چونكه بڕوام پێی هه‌بوو كه بیڵێم ،ئازادی و به‌هاو كه‌رامه‌تی ئینسانم به‌لاوه مه‌به‌ست بووه ،بڕواشم به دیالۆگ و هه‌بوونی جیاوازی هه‌بووه ،كاتێكیش كه وازم له پارتی هێناوه به‌سه‌ربه‌رزی هاتوومه‌ته ده‌ر ،به‌شایه‌تی هه‌مووان جگه له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن ( ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر) هیچ كێشه‌یه‌كی ترم له‌گه‌ڵ هیچ كادیرێكی پارتی دا نه‌بووه ،نه‌ده‌ست پیس بووین نهداوێن پیس ، نهخیانهتكاربووین نهجاسوس ،ته‌نها ووشه‌ی جوان و بوێریمان هه‌بوو كه به‌رپرسانی ده‌ستڕۆیشتووی گه‌نده‌ڵكاری ناو پارتی پێیان هه‌زم نه‌ده‌كرا ، خاوه‌نی فیكری ڕهخنهگرانهبووین و وشه‌كانمان كاریگه‌ری هه‌بوو ، به زمانێكی باڵا‌و جوان بانگمان ده‌دا ، به‌ڵام پارتی بڕوای به ئازادی و جیاوازی و فیكری ره‌خنه‌گرانه نه‌بووه‌و نییه ، زیاتر پێویستی به كۆنترۆلكردن و كه‌ویكردنی رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسان هه‌یه .
مرۆڤ به‌رله‌وه‌ی سه‌ر به‌خێزان و خێڵ و حیزبێك بێت ،پێویسته سه‌ر به خودی خۆی بێت ،له‌ناو پارتیدا ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌خۆت نه‌بیت ده‌بیته بونه‌وه‌رێكی بێ‌ماف و هه‌تا مافی سروشتیشی لێده‌سه‌نرێته‌وه ،ئه‌و مافه سروشتیانه‌ی كه سروشت به مرۆڤی به‌خشیوه به بێ گوێدانه پاشخانی كلتوری و ئاینی و ئه‌تنیی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی ، ئه‌و مافه سروشتیانهیش كه هه‌موو مرۆڤێك هه‌یه‌تی بریتین له مافی ژیان و مافی ئازادی ، مرۆڤ هه‌م مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بژی هه‌میش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازاد بێت و ئه‌وه‌ی به راستی ده‌زانێت بینوسێت و بیڵێت ،كاتێك حیزبایه‌تی ئه‌م مافه به‌تۆ ڕه‌وا نابێت ،ئیتر مانه‌وه‌ت له ناو حیزب‌دا هیچ ئه‌رزشێكی نییه ، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت خوازیار بیت به رۆشنبیر بمێنێته‌وه ده‌بێ دژی تاوان و زوڵم و سته‌م ده‌نگ هه‌ڵبڕیت .
ئامانج له هێرشكردنه سه‌ر ئێمه له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند به‌كرێگیراوێكی پارتییه‌وه ،پاشان هه‌ڵبه‌ستن و هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و بوختان له رێگه‌ی ئه‌كاونتی فه‌یكه‌وه ته‌نها بۆ بێده‌نگبوونی ئێمه‌یه له‌ناو كایه‌ی سیاسی و رۆژنامه‌وانیدا ، هه‌ڵكوتان و په‌لاماردان سزای پارتییه بۆ خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسانی بوێر‌و هه‌قبێژ ،هێرشكردنه سه‌ر ئێمهباجی ههڵویستیراستگۆیی و هه‌قبێژیی و ڕاشكاوییه له پێناو چاكه‌ی گشتی دا ،ئه‌م كلتوری هێرش و په‌لاماردانه‌ی پارتی یه‌كێكه له گرفته هه‌ره قوڵه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای كوردی ،گرفتێكی كوشنده‌یه كه به‌داخه‌وه بووه به نه‌ریت له ناو پارتیدا ، پارتی ده‌یه‌وێت به هێرش كردن و په‌لاماردان كۆمه‌ڵگا بێده‌نگ بكات و بكه‌رانی ئه‌و كاره قێزهونهیش له‌هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاسایی ده‌رباز بكات و زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ فه‌زایی ترس بره‌خسێنێت ،چونكه ترس هێزێكی سهركوتكهرو چه‌پێنه‌ری ئازادی قسه‌كردن وئازادی نوسین و بیرورای سیاسی یه ، ئامانجی پارتی له هێرشكردن و په‌لاماردان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئازادیخوازان و قه‌له‌مه بوێر‌و ڕاشكاوه‌كان نه‌توانن به ڕاشكاوی به ئاشكرا و به ئازادی ڕاو بۆچوون دیدو جێهانبینی خۆیان ده‌رببرن .
له كۆتایی دا ده‌لێم وێرای رێز‌و سوپاس و پێزانینم بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له سلێمانی كه له لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون به‌رده‌وامن و به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی هێزه ئه‌منییه‌كانه ژیانمان بپارێزن و بكهرو كاره‌كته‌رانی ئه‌م كاره قێزه‌ونه ئاشكرا بكه‌ن و بیان دۆزنه‌وه ، نابێ له شارێكدا كه ناوی پایته‌ختی رۆشنبیری و شاری ئازادی راده‌ربرین بیت رێگه بدرێت خه‌لكی گێره‌شێوین به‌كرێگیراو جێگه‌ی ببهێتهوه، نابێ له شارێكی وه‌كو سلێمانیدا قه‌ڵه‌مه ئازا‌و ئازاده‌كان بشكێنێ ،خۆئه‌گه‌ر نا ناشێ و ناكرێ به شارێكی له‌مجۆره بگوترێ پایته‌ختی رۆشنبیری!!