كەلوپەلە گرانبەهاكانی میری قەتەر لەپێشەنگایەكی ئیتالیا دەدزرێت

        KGN – ڕۆشنبیری كۆمپانیایەكی ئیتالی ئاشكرایكرد، كە كەلوپەلە گرانبەهاكانی لەپێشەنگای “كنوز المغول والمهراجاوات” دزراوە. كۆمپانیاكە ئاشكراشیكرد، كە ئەو كەلوپەلە گرانبەهانە لەكۆشكی دۆجی لەشاری بندقییەی ئیتالیا نمایشكراون، كە بەهاكەیان ملیۆنان یۆرۆی ئەوروپییە. رۆژنامەی “لاریبوبلیكا”ی ئیتالی بڵاویكردەوە، دوو كەس چوونەتە ناو بیناكەو كەلوپەلەكانیان دزیوە، كە كەلوپەلی گرانبەهای میری قەتەر حەمەد بن عەبدوڵڵای دووەمیشی تێدا بووە. رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو دوو كەسە كەسانی شارەزا بوون‌و توانیویانە بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر دەرگاكانی بیناكە بشكێنن‌و بچنە ناو بیناكە بۆ بردنی ئەو كەلوپەلانە. كەلوپەلەكان ژمارەیان 270 پارچەكە كەلوپەلی گرانبەها بوون‌و دوای رووداوەكەش دەست بەلێكۆڵینەوە كراوە،…

زیاتر بخوێنه‌وه‌