چۆن ده‌توانی دژه‌كانت بكه‌ یه‌ مه‌سینه‌ هه‌ڵگری خۆت !؟

ئالان ساحێبقران هه‌ركات پرۆژه‌یه‌كت هه‌بوو یان خه‌ریكی بویت ده‌بێت خۆت به‌ گێل یانشێت یان نه‌زان یان نه‌فام یان (كه‌ر) ده‌رخه‌ی ! جائیتر پڕۆژه‌كه‌ له‌هه‌ربوارێك بێت . چونكه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌ركه‌ زانی كه‌سێكی زانای یان پڕۆژه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ یان هه‌ركارێك كه‌ زۆر ساده‌ بێت وه‌ك ئاوفرۆشتن یه‌كسه‌ر ده‌ست ده‌كات به‌دژایه‌تی كردنت و وه‌قسه‌ی حلق وملق له‌سه‌رپڕۆژه‌كه‌ به‌بێئه‌وه‌ی هیچی لێبزانی به‌ بێئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌كی هه‌بێت گوێشی لێنیه‌ پاره‌ش له‌باغه‌لی خۆی سه‌رف بكات ته‌نها بۆئه‌وه‌ی شكست به‌پڕۆژه‌كه‌ت بهێنێت ته‌نها بۆئه‌وه‌ی له‌ شوێنێك یان مه‌جلیسێك بلێت نه‌موت پرۆژه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو نابێت . به‌لام ئه‌گه‌ر خواكردی و…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

هه‌ڵی كار بۆ هه‌زاران گه‌نج ئه‌گه‌ر دزو مافیاكانی حكومه‌ت لێبگه‌ڕێن

ئالان ساحێبقران  له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 5 هه‌زار بریكاری خۆراك هه‌یه‌ واته‌ (بایه‌ع)، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان به‌هۆی ئه‌م كاره‌یانه‌وه‌ بونه‌ته‌ ملێۆنێر، خانووی جوان و ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێل و زۆربه‌شیان بوو نه‌ته‌ خاوه‌نی چه‌ندین بالاخانه‌ی بڵند و گه‌وره‌،  هه‌مووی به هۆی گه‌نده‌ڵی و دزی و گۆڕینی بابه‌ته‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی خه‌لك، كه‌له‌كاتێكدا زۆربه‌ی بریكاره‌كان مووچه‌خۆری حكومه‌تیشن . خۆم له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانیم زۆرجار كه‌لوپه‌له‌كان به‌چاوی خۆم ده‌بینم چیوچین، جۆره‌كانیان چیه‌، به‌لام كه‌ ده‌ڕۆمه‌ لای بایه‌عه‌كه‌م هه‌مووی گۆراوه‌،! به‌ كه‌لوپه‌لی بێكواله‌تی و خراپ، بێگومان دزیكردن و گه‌نده‌ڵی له‌م بابه‌ته‌ بایه‌ع ناتوانی به‌ته‌نها ئه‌نجامی بدات…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

بروخێ به‌ڵێ بروخێ به‌لام كێ و چۆن؟

  ئالان ساحێبقران سالانێكه‌ هه‌ولێر و ده‌ڤه‌ری بادینان  به‌معه‌سكه‌ر كراوه‌ ته‌نها له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گروپ و تاخمێكی زۆرینه‌ نه‌خوێنده‌وار و ده‌سه‌لات دارو مافیای پارتی، له‌ سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كانی هه‌ولێرو ده‌ڤه‌ری بادینان ، جیاله‌وه‌ی شه‌قوه‌شێن و به‌ڵته‌جیه‌كانی به‌ردایه‌ گیانی خۆپێشانده‌ران، له‌ هه‌مانكاتیش خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت بوون، بۆ خۆپێشاندان و خۆپێشانده‌ران هۆكاری هه‌موو ئه‌م كارانه‌ی پارتی، بۆ چه‌ندبابه‌تێكی گرنگ ده‌گه‌رێته‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌لاتیان به‌ده‌سته‌ خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ و دادۆشینی حكومه‌تن، به‌هه‌موو جۆرێك جیاله‌وه‌ش، خه‌ریكی دادۆشینی پیاوانی كارو هه‌موو پرۆژه‌ بازرگانیه‌كانن، راست و چه‌پ خه‌ریكی وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ و (خاوه‌)ن، له‌خه‌لكی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ ده‌سه‌لات، ته‌نانه‌ت…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

تیرۆریزمی دەوڵەتی…تورکیا و ئێران بە نموونە

  ئامادەکردنی پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح تیرۆریزمی دەوڵەتی.. بەو دەوڵەتانە دەووترێت کە هەڵدەستن بە دەست تێوەردانی دەوڵەتێ یا دەوڵەتانێک لە کاروباری نێوخۆیی یا دەرەوەی وڵاتانی دیکە کە بە مەبەستی ترس و تۆقاندن بە بەکارهێنان یا هاوکاریی کردن لە کردەوەی تیرۆریستی یا پشتیوانی نیزامی بۆ لاوازکردن یا روخاندنی دەوڵەتی لەسەر کار یا حیزب یا هەر گرووپێک کە دژی دەسەڵات بێت. لە تیرۆریزمی دەوڵەتی‌دا بەڕێوەبەری ئەسڵی کردەوە تیرۆریستییەکان یەک دەوڵەت یا چەند کەسی تایبەتە و جیا لەوەش دەستێوەردانی دەوڵەت یا دەوڵەتەکان لە کردەوە تیرۆریستییەکان دوو جۆرە: ــ بەشێوەی راستەوخۆ؛ دەوڵەت خۆی کردەوەی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

هه‌له‌ن ئه‌گه‌ر وه‌ك پارتیه‌كان بیربكه‌نه‌وه‌ ! به‌راستی هه‌له‌ن

  هه‌لگورد كوردستانی   ئه‌گه‌ر له‌ ئیستادا بلین نابیت كه‌سایه‌تی ئه‌حزابه‌كان به‌ژداری خۆپیشاندان بكه‌ن هه‌له‌ن ئه‌گه‌ر بلین له‌ ئیستادا یه‌كگرتوو ئه‌دای خه‌راپه‌ هه‌له‌ن ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌ بیربكه‌نه‌وه‌ ته‌نیا مامۆستا یا فه‌رمانبه‌ری بیلایه‌ن خۆنیشاندا بكات ئه‌مه‌ فكره‌ی ده‌سه‌لاتی فاشله‌ بۆ بچوك كردنه‌وه‌ی خۆپیشاندا خۆ ئه‌م دۆخه‌ بۆ هه‌موان وه‌ك یه‌كه‌ به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ك بۆیه‌ مه‌كه‌ونه‌ ئه‌و هه‌له‌وه‌ چه‌ندان كه‌س له‌ ناو خودی پارتی یه‌كیتی هه‌ن دلسۆزن به‌م دۆخه‌ نیگه‌رانن بۆیه‌ ناكریت خۆپیشاندان بچوك بكریته‌وه‌ ئه‌مه‌ فیلی ده‌سه‌لاته‌ چونكه‌ واقیعیك هه‌یه‌ بزانین ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ دز و گه‌نده‌له‌ به‌ ته‌نیا لایه‌نیك و گروپیك ناتوانن…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

بۆچی شێوازی لیستی نیمچەکراوە دیموکراسی ترە

پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح وا بڕیارە رۆژی 12-5-2018 هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ‌و پەرلەمانی عێراق پێکەوە ئەنجام بدرێن، بۆ ئەم مەبەستە زیاتر لە 405 قەوارەی سیاسی، لەنێوایاندا 27 هاوپەیمانێتی ناوی خۆیان تۆمارکردووە. هەرێمی کوردستانیش ئامادەیە بچێتە ئەم جەنگە جەنجاڵەی هەڵبژاردەنەوە، هەرچەندە پەرتەوازەیی و ناڕێکخراوبوونی  پێدەچێت زیانی پێبگەیەنێت بە تایبەت لە پارێزگای کەرکوک ناوچە جێناکۆکەکان. هەڵبژاردنەکە بە یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 2014 بە لیستی‌ نیمچە كراوە بەرێوە دەچێت كە دەنگدەر دەتوانێ‌ دەنگ بە لیست و كاندیدەكان بدات. بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٢٤ ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س مافی دەنگدانیان دەبێت، لە…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

مەترسی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم

پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح  لە هەموو ئەوکۆ مەڵگایانەی کە لەسەر سیستەمێکی درووست دام و دەزگاکانی بە دامەزراوەیی نەکراون،خاوەنی یاساو رێسایەکی پتەوو تەندرووست و نیشتمانی نین،هەمیشە هەڵبژاردن بە ئیفلیجی لەدایک دەبێت،بە مانا دروستەکەی نە بەرێوە دەچێت و نە ئەنجامێکی باشیشی لێ چاوەڕوان دەکرێت، هەمیشە لەم کۆمەڵگایانەدا قۆناغی بەر لە هەڵبژاردن  قۆناغێکی ناجێگیرو نا ئارامە، لەگەڵ خۆیدا جۆرێک لە دڵەڕاوکێ و بێ متمانەیی دێنێت و دامودەزگاکان جۆرێک لەئاڵۆزی و نارێکی و خراپ بەرێوەبردن بەخۆوە دەبینن، تا ئاستێک لە هەندێکیاندا مەترسی شەڕو پێکدادان دەکرێت و دوور نیە لە جیاتی دەستاودەستکردنی دەسەڵات وبەرێوەبردنی پرۆسەیەکی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

ستەم کردن بە یاسا

پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح  زۆرجارگوێ بیستی دەیان چیرۆکی سەیرووسەمەرە لەسەر بێتاوانی فڵانە کەس و فیسارە کەسی بەندکراوو یاخود سزادراو دەبین،بێگومان ئەم دیاردەیە لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان بەکوردستانی خۆیشمانەوە بەردەوام بونی هەیە، کە هەر یەکەیان بە تومەتێک لە کونجی زیندان خزێنراوون،یاخوود سزای چەندین ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە ، بە ڵام دواتر دەرکەوتوە کەسێکی بێتاوانەو قوربانیەکی دەستی ناداد پەروەری کۆمەڵایەتیە وهیچیتر ،دادگاش بەناچاری لەسەر ئەو بەڵگانەی کەبەردەستن بریاری خۆی داوە . وەک باسمان کرد نمونەکان زۆر لە هە مو ووڵاتانی جیهاندا بونی هەیە بەڵام دیارترینیان ئەوەی کە سەرنجی بەندەی راکێشاوە ئەو بەندیەی وڵاتە…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

ڕێپێوان یان خۆپێشاندان وەک مافێک لە دەقە یاساییەکاندا

پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح  ڕێپێوان یان خۆپێشاندان دووچەمکی جیاوازن لە شێوە وناوەڕۆکدا،بەڵام ئێمە بە هەڵە هەردوو چەمکەکە بەیەک مانا لێک دەدەینەوە،ئەم بە هەڵە بەکارهێنانە تەنها خەڵکە ئاساییەکەی نەگرتۆتەوە،بەڵکوزۆرێک لەکەسە یاساییەکانیشمان کەوتونەتە هەڵەوە وبەیەک مانا تێی دەڕوانن،تەنانەت هەندێ لە دەزگاکانی جێبەجێکاری حکومەتیش بەیەک چاو مامەڵە و ڕەفتار لەگەڵ هەردووچەمکەکەدا دەکەن،کەهەڵەیە لەبەرئەوەی:-  ڕێپێوان..بریتیە لەخەڵکانێکن بە شەقا مەکاندا ڕێدەکەن گوزارشت لە هەست و داواکاریەکی دیاری کراودەکەن(مَسِيرةُ ..النَّاس يسيرون في الشَّوارع للتَّعبير عن مطالب أو مشاعر مُعيَّنة.) ئەم چەمکە بەپێچەوانەی چەمکەکەی ترکە خۆ پێشاندانە تەنها بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت،دوورە لە توندوتیژی،تاک بە تەنها هیچ…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

مامۆستا چۆن ( پاداشت) بەقوتابيیەکانی بدات؟

نووسینی / ی.ت. سامان مام عەبدولڵا  KGN – وتار  مامۆستا چۆن ( پاداشت) بەقوتابيیەکانی بدات لە كاتی وانەوتنەوە دا ؟ دەبێت پاداشت بەشێوەيەكی زانستی و ڕێك  بەكاربيت لاي ماموستا بۆ قوتابيەكانی بەشێوەيەك بێت جێگای خۆی بگرێت و ئەم پاداشت و هاندانە گرنگی خۆی هەيە لە بواری پەروەردە و فێركردندا … ماموستا دەبێت لە كاتي پێدانی پاداشت دووخاڵ لەبەر چاو بگیرێت ئەو دوو خاڵەش بريتين لە  يەكەم : بري پاداشتەكە  ماموستاي ئازيز مەست لە بڕي پاداشت ئەوەيە كە لە كاتی  وانە وتنەوەدا كاتێك قوتابيەك وەڵامێكی ڕاست پێشكەش دەكات لە ناو پۆلدا…

زیاتر بخوێنه‌وه‌