دواین زانیاری سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور

KGN – news ئەمشەو کاتژمێر دەوروبەری ٩:٠٠ ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی سوپای تورک دەورووبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە مەخمور بۆردوومان کرد و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.  میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویان کردەوە کە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی سوپای تورک دەورووبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە مەخمور بۆردوومان کرد و بەو هۆیەوە سێ ئەندامی هێزی پاراستنی جەوهەری شەهید بوون و یەکێکیش بردیندار بوو. هێزی پاراستنی جەوهەری لە گەنجانی کامپەکە پێکهاتوون و لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش خۆیان ڕاگەیاند، ئەوەش بۆ پاراستنی کامپەکە لە چەتەکانی داعش. هەروەها بەپێێ دەستگا…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

گۆڕان”کابینه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت له‌ کابینه‌کانی پێشووتر”

KGN – news  ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایگه‌یاند: ئه‌و حکوومه‌ته‌ی که‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سروور بارزانی پێکده‌هێنرێت سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت له ‌چاو کابینه‌کانی پێشووتر. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سابیر ئیسماعیل ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان  ڕایگەیاندووە: ئه‌و کابینه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی که‌ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رکه‌وتووتر بێت و باشتر بێت له‌ چاو کابینه‌کانی پێشووتر. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە: پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ دوای ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر و نه‌مانی داعش هه‌ستی به‌ مه‌ترسییێک کردوووه‌ له‌سه‌ر کوردستان که‌ جگه‌ له‌ مه‌ترسی هه‌رێمی مه‌ترسیی عێراقیش هه‌یه بۆیه‌ نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵکوو له‌به‌ر پێویستییه‌کانی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

KGN – news وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە سەبارەت بە شێوازی پرسیارەکان ، لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە هەمان شێوەی ساڵانی ڕابردوو پرسیارەکان ٪100ی بەشێوازی هەڵبژادن دەبێت . ئەمەش دەقی ئاگادارییەکەیە: ئاگادارییەکى گرنگ بۆ قوتابیانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی. . هەموو قوتابیانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی ئاگادار دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانى وەزارى (کۆتایی ساڵ)، هەروەک ساڵانى پێشوو سەدا سەد هەڵبژاردن دەبێت. . بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە 12/12/2018

زیاتر بخوێنه‌وه‌

یەکێتی و پارتی راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە

KGN – news  ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە ئەمەش دەقی ڕاگەیاندرواوەکەیە:  دەقی راگەیەندراوە هاوبەشەکەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان :  ئەمڕۆ سێشەممە ١١/١٢/٢٠١٨ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر کۆبوونەوە. چەند بابەتێکی گرنگ و ھەستیار و ھەنووکەیی گفتوگۆی لەسەر کرا:  یەکەم: ڕێکخستنەوەی باشتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ئاستی پێویستی قۆناغەکەدا بێت…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

(TRC) و (VSC) دوو سیستمی گرنگ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل لە خلیسکان

KGN – زانست و تەکنەلۆژیا   ئۆتۆمبێلە نوێیەکان گەلێک سیستمی ورد و زیرەکیان تیا دانراوە تا بتوانن ئاستی سەلامەتیی زیاتر بۆ سەرنشینان دابین بکەن، دوو لەو سیستمانەش (TRC) و (VSC) ن، کە بە شێوەیەکی گشتیی کاریان گەڕاندنەوەی ھاوسەنگییە بۆ ئۆتۆمبێل لە کاتی پێچ و سوڕاندا. سیستمی (TRC)  چییە؟ (TRC) کورتکراوەی (Traction Control System) ــە، واتە سیستمی کۆنترۆڵکردنی ھێزی لێکخشاندن، کاری ئەم سیستمە یارمەتیدانی تایەکانە لە کاتی دەستکردن بەجوڵە یان هەستان بە تاودانێکی بەهێز لەسەر ڕێیەکی خلیسک یان داپۆشراو بە بەفر و نایەڵێت تایەکان تووشی خلیسکان ببن. ئەم سیستمە چۆن کار…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“هەر پارت و رێکخراوێک مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی نەبێت بارەگاکانیان دادەخرێن”

KGN – NEWS  جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی فەرمانێکی دەرکردووە، ئاماژەی پێکراوە رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر حزب و رێكخراوێكی سیاسیی كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.  لە نوسراوەکەدا هاتووە”پشتبه‌ستن به‌ حوكمه‌كانی یاسای حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ 17ی ساڵی 1993، بڕیارماندا به‌ جێبه‌جێكردنی رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر حزب و رێكخراوێكی سیاسیی كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داخستنی باره‌گاكانییان و راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانییان، له‌به‌ر رۆشنیایی یاسای ئاماژه‌ پێدراوی سه‌ره‌وه‌”. له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هەروەها هاتووه‌ ”ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“بارزانی پێی وتین نیازی گێرانەوەی پێشمەرگەمان نییە بۆ كەركوك”

KGN – NEWS سەرۆكی بەرەی توركمانی دەڵێت، لە دیدارەكەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، لە بەغدا پرسی كەركوكیان تاوتوێ كردووە و بارزانی دڵنیای كردۆتەوە كە نیازی گێڕانەوەی پێشمەرگەیان بۆ ئەو شارە نییە. رۆژی هەینی لە میانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی، كۆبۆوە.  دوای كۆبوونەوەكەش كە دوور لە چاوی كامێراكان ئەنجام درا، ساڵحی بە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی راگەیاندوە: كە لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ بارزانی تاوتوێی رەوشی ئەمنی، ئیداری و داهاتووی كەركووكیان كردووە.  ساڵحی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

عێراق باجی گومرگی دووه‌م هەڵدەگرێت

KGN – NEWS حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ بڕیاری دا وه‌رگرتنی باجی دووه‌م كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه‌ داینابوون کە له‌ رێگای ئه‌و ده‌روازه‌ سنووریانه‌وه‌ دێنه‌ عێراق كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبگرێت. نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیار دراوه‌ ته‌نها یه‌ك باج وه‌ربگیرێت له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌و ده‌روازه‌ سنووریانه‌یشه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه‌ به‌ مه‌به‌ستی كارئاسانی له‌ راییكردنی كاره‌كاندا هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌ڵبگرێت.  له‌ رێگای ئه‌م بڕیاره‌وه‌…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

عادل عەبدولمەهدی ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا دەكاتەوە

KGN – NEWS  عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا بەڕووی خەڵكی شارەكەدا بكاتەوە.  كەناڵی سكای نیوز بڵاوی كردەوە، عادل عەبدولمەهدی بە فەرمانێک ‌و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا دەكاتەوە. پێشتر سەرۆک وەزیران رایگەیاندبوو كە پرسی كردنەوەی ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا مشتومڕی دروست كردووە، بەڵام ئەو گوێ‌ بەمشتومڕەكان نادات ‌و بڕیارەكەی جێبەجێ دەكات. ناوچەی سەوز دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری بەغدا و بەهۆی بوونی زۆربەی سەرۆكایەتی‌ و دامەزراوەكانی عێراق ‌و ماڵی بەرپرسانی حیزبی‌ و حكوومی لەو ناوچەیە ماوەیێكی زۆرە بەڕووی هاتووچۆی خەڵكی ئاسایی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

ئه‌ڵمانیا رێگریی له‌ 18 كه‌س كرد كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دۆسیه‌ی خاشقجییه‌وه‌ هه‌یه

KGN – NEWS ئه‌ڵمانیا رێگریی له‌ 18 كه‌س كرد بچنه‌ ئه‌و وڵاته‌، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقجییه‌وه‌ هه‌یه‌. جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كریستۆفه‌ر بورگه‌ر، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فیدراڵی رایگه‌یاند، رێگرییان له‌ 18 كه‌س كردووه‌ بچنه‌ نێو خاكی ئه‌ڵمانیا كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دۆسیه‌ی جەمال خاشقجییه‌وه‌ هه‌بووه‌. بورگه‌ر رایگه‌یاند له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقجییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا له‌په‌یوه‌ندیدان و ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌نگاوی دیكه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر له‌وباره‌وه‌. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هیكۆ ماس له‌وباره‌وه‌ گوتوویه‌تی، “بۆ ئێمه‌ پرسیاره‌كان له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌ و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌وه‌، زیاترن له‌وه‌ڵامه‌كان.…

زیاتر بخوێنه‌وه‌