عەبدولمەھدی ھەفتەی داھاتوو کابینەکەی ڕادەگەیەنێت

KGN – NEWS بڕیارە ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدیی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، وەک ئەوەی نوسینگەی رۆژنامەوانیی ناوبراو ئاماژەی پێکردووە. نوسینگەی رۆژنامەوانیی عادل عەبدولمەھدیی ڕایگەیاند: عادل عەبدولمەھدی بە نیازە ھەفتەی داھاتوو ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، لە ئێستادا ناوبراو لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرکردە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەو بابەتە دیاریبکرێت. عادل عەبدولمەھدی لە رۆژی ٢٠١٨/١٠/٢ ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا بتوانێت حکومەت پێکبھێنێت، ئەگەر نا ئەرکەکە ڕادەستی کەسێکی تر دەکرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌

سیروان بارزانی”لەبەرامبەر چەند تەنکەرە نەوتێک کەرکوکیان فرۆشت”

KGN – NEWS  سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری(6)ی هێزەکانی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوووە” (16)ی ئۆکتۆبەر خەنجەرێکی ژەهراوی بوو بۆ پشتی کورد و کوردستان، دەشڵێت” بە بڕوای من بۆیە هیچ لێکۆڵینەوە نەکرا وە پێویستیش بەلێکۆڵینەوە ناکات چونکە یەکێک لەسەرکردەی” خائینەکان” کە کاک پافڵ تاڵەبانی بوو بەخۆی دەڵێ سەرکردە هاتە سەر تەلەفزیۆن و ناوی(36) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی_شی بەرزکردەوە کەلەگەڵ خیانەتەکە بوون جا ئەوان شەرم نەکەن! ئێمە بۆ شەرم بکەین هەروەها کاک ئاراسی شێخ جەنگی_ هەمان قسەی کرد لەسەر تەلەفزیۆن، خەڵک خیانەت بکات ئێمە شەرم بکەین؟!هەروەها دەشڵێت” هۆکاری (16)ی ئۆکتۆبەر لەپێناو “بزنس” و…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“چاوەڕێی هاتنی كورد دەكەین بۆ ناو هاوپەیمانی بەنا”

KGN – NEWS نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاشكرای كرد، كە هاوپەیمانێتی بەنایان راگەیاندووە كە 145 ئەندام لە خۆی دەگرێت و دەبێتە گەورەترین كوتلە. نوری مالكی راشیگەیاند، ئەو هاوپەیمانێتییە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانە و حكومەت پێكدەهێنێت. لای خۆیەوە هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح ئاماژەی بەوەكرد، كە هاوپەیمانی بەنا 149 پەرلەمانتار لە خۆی دەگرێت و لەسەرەتاوە هەوڵمانداوە بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە لە سونە و شیعە و كورد. هاوكات فەلاح فەیاز كە لە لیستەكەی عەبادی جیابووەتەوە و چووەتە هاوپەیمانی بەنا وتی “چاوەڕێی هاتنی كورد دەكەین”.لە ئێستادا بەپێێ سەرچاوەی هەواڵەکان لە…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

وەفدەکەی بەغدا”کەرکوک سیاسی نییە و ناخرێتە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت”

KGN – NEWS نوێنەرانی هەر چوار فراكسیۆنە گەورەكەی عێراق لە هەولێر بە بەرپرسانی پارتی و یەكێتیان وتووە، كە مەسەلەی كەركوك ناچێتە چوارچێوەی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتەوە و سازشی لەسەر ناكرێت. خالد عوبێدی، سەركردەی فراكسیۆنی نەسر و وەزیری پێشووی بەرگری عێراق لە دیدارێكدا باسی لەوەكردووە، كە بە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیان وتووە لە هەولێر، كە كەركوك بابەتێكی سیاسی نییە و ناخرێتە ناو چوارچێوەی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتەوە. ئەو بەرپرسەی كوتلەی نەسر كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، رونیكردۆتەوە كە لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی و پارتی لەسەر پێكهێنانی گەورەترین كوتلە و دروستكردنی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“عەبادی نهێنی گفتووگۆكانی لەگەڵ بارزانی دەربارەی دۆسێی كەركوك ئاشكرا دەكات”

KGN – NEWS سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكرد لەسەر نەبوونی هیچ سازشێك لەسەر كەركوك لەبەرامبەر قایلكردنی كورد بە چونیان بۆ نێو هاوپەیمانی چوار قۆڵی نوا بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە. حەیدەر عەبادی لە وەڵامی پرسیارێكدا لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ لیستی نەسر و ژمارەیەك شرۆڤەكار وتی “لەسەر بابەتی كەركوك هیچ گفتووگۆیەك لەگەڵ كورددا نییە لەبەرامبەر چونیان بۆ نێو هاوپەیمانی چوار قۆڵی بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە”. عەبادی راشیگەیاند كە بە بارزانی راگەیاندووە توانای كردنەوەی دەرگای گفتووگۆ لەبارەی دۆسێی كەركوكەوە نییە، هاوپەیمانییەكان لە نێوان لایەنە سیاسییەكان دەكرێن وەك هاوبەش بە بێ سازشكردن. پێشتر هەواڵی ئەوە…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“لە 48كاتژمێری داهاتوو هێزە سیاسیەكان گەورەترین كوتلە پێك دەهێنن”

KGN – NEWS ئەندامێكی هاوپەیمانی نەسڕ ڕایدەگەێنێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەنیەتی دروستكردنی گەورەترین كوتلە لایەنەكان هاوپەیمانی پێكدەهێنن. عەلا سوكەر دولفی ئەندامی هاوپەیمانی نەسڕ بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە”دانوستان لەنێوان كوتلە سیاسیەكان بەردەوامە بۆ پەلەكردن لەێكهێنانی حكومەتی نوێ ودانانی بەرنامەی حكومی بۆقۆناغی داهاتوو”. ناوبراو دەشڵێت” هاوپەیمانی نەسڕ پابەندە بەدەستوور ودوو ڕۆژی داهاتوو بەنیەتی دروستكردن وپێكهێنانی گەورەترین كوتلە هێزە سیاسیەكان هاوپەیمانی زیاتر دروست دەكەن. دولفی ووتیشی، دانوستان بەردەوامەو هاوپەیمانیەتەكەمان كراوەیە بەڕووی هەموو كوتلە سیاسیەكاندا بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو ودانانی بەرنامەی حكومەتی بۆ قۆناغی داهاتوو.

زیاتر بخوێنه‌وه‌

پۆستەكانی عیراق لەنێوان 5 هاوپەیمانی دابەشدەكرێت و کوردیش بەشدارە

KGN – NEWS  بەم نزیكانە و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان گەورەترین هاوپەیمانی لە عیراق بەبێ‌ براوەی یەكەم (هاوپەیمانی سائیرون-ی موقتەدا سەدر) ڕادەگەیەنرێت و پۆستەكان لەنێوان 5 هاوپەیمانی، كە كورد-یشی تێدایە دابەش دەكرێت. بەپێی ڕاپۆرتێك،وردەكاری ڕێكەوتنی هاوپەیمانیەكانی (نەسر و فەتح و دەوڵەتی یاسا و یەكێتی هێزەكانی سوننە)ی بۆ دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و دابەشكردنی كورسیەكانی حكومەتی نوێی عیراق ئاشكراكردووە. بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە  میدیاکانی عێراق ڕاگەیاندووە ، “گفتوگۆكان لە ئێستادا ڕاگیراون بەهۆی زیادبوونی شەپۆلی خۆپیشاندانەكان لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق”. ڕاشیگەیاندووە، دەوڵەتی یاسا و فەتح و نەسر…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

یەکێتی بەفەرمی بەربژیری بۆ سەرۆککۆمار ڕاگەیاند

KGN – NEWS یەکێتی نیشتمانی بەفەرمی بەربژێری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ ڕآگەیاند. له‌و باره‌یه‌وه‌ د. عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 3-8-2018، به‌ میدیای فەرمی  پارتەکەی راگه‌یاند: له‌ رۆژی 27-5-2018 ه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ره‌سمی دكتۆر محه‌مه‌د سابیر كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ فیزیای ئه‌تۆمی و چه‌ند ساڵێك باڵیۆزی عیراق بووه‌ له‌ وڵاتی چین له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا، له‌ ئێستادا تاكه‌ به‌ربژێری ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

ئێران کارەبای لەسەر عێراق بڕی

KGN – NEWS بەھۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی عێراق، وڵاتی ئێران گواستنەوەی کارەبای بۆ سەر عێراق راگرت. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، موسعەب ئەلمودەریس، بە میدیای فەرمی تورکیای رایگەیاند کە بەھۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی عێراق، دوێنێ وڵاتی ئێران بڕی ھەزار مێگاوات کارەبای لەسەر عێراق بڕیووە و، بەمەش ماوەی پێنەدانی کارەبای لە شارەکانی میسان و زیقار و بەسڕە درێژ کردووەتەوە. مودەریس ئاشکرایشی کرد کە لەمبارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەن، چونکە بەرھەمھێنانی کارەبا وەک پێویست نییە و، وەڵامی داخوازییەکان ناداتەوە. مانگی ئابی ساڵی رابردوو، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو کە پێویستی کارەبای عێراق ٢٣ ھەزار مێگاواتە، کەچی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

kgn نهێنی ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك ئاشكراده‌كات

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ قه‌زای قائمی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نبار  به‌ kgn  ڕاگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌شه‌ مانگه‌ جموجۆلی سه‌ربازی له‌ بیابانی ئه‌نبار ده‌بینریت له‌ ئیستاش زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌ڕوی هاولاتیان داخراوه‌ و ناهیلن كه‌س نزیك بێته‌وه‌ . ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات به‌هۆی بوونی له‌ ناو یه‌كێك له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌مریكیه‌كان له‌نزیك شاری قائیم و له‌ بیابانێكی دووره‌ده‌ست كه‌ده‌كه‌وێته‌ باشوری ڕؤژئاوای و به‌دووری 600كم له‌به‌غدا ماوه‌یه‌كه‌ له‌م شوێنه‌ خه‌ریكی دروست كردنی هێزێكی گه‌وره‌ی سونه‌ن مه‌به ستیش له‌ دروست كردنی ئه‌م هێزه‌ ته‌نها گه‌رانه‌وه‌ی حوكمی عیراقه‌ بۆ ده‌ستی سونه‌ و به‌لام…

زیاتر بخوێنه‌وه‌