هەشت وڵاتی جیهان مامەڵەکردن بە دۆلار ڕادەگرن

KGN – ئابوری  هەشت وڵاتی جیهان مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمەریکی ڕادەگرن و بڕیاریانداوە لەبری دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوی نیشتیمانی بکەن. ئەو وڵاتانەش کە پێیان دوترێت گورپی D-8 پێک دێن لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، میسر، ئیندۆنیزیا، مالیزیا، نەیجیریا، بەنگلادیش پاکستان. ئەو هەشت وڵاتە لە کۆبوونەوەی ئەمجارەیان کە لە شاری ئەنتالیای تورکیا بەڕێوەچوو بڕیاریانداوە کە مامەڵەی بازرگانی بە دراوی ئەمەریکی کۆتایی پێبهێنن و لەبەرامبەردا هەر وڵاتێک دراوی نیشتیمانی خۆی بەکاربهێنێت. ئەم بڕیارەی گروپی D-8 دوای ئەوە هات هاوینی ئەمساڵ ئەمەریکا کۆمەڵێک سزای ئابووری بەسەر هەریەک لە تورکیا و ئێراندا سەپاند و…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“خاشقچی خنكێندراوه‌ و لەتوپەت کراوە”

KGN – NEWS  سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئیستانبوڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ خاشقچی به‌ پلانێكی پێشتر داڕێژراو هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی بۆ كۆنسوڵخانه‌ خنكێندراوه‌. میدیای فەرمی تورکیا لە بڵاوی کردۆتەوە کە سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئیستانبوڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ درواوە كه‌ خاشقچی به‌ پلانێكی پێشتر داڕێژراو هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی بۆ كۆنسوڵخانه‌ خنكێندراوه‌.  له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵدا هاتووه‌، “تەرمی خاشقچی دوای ئەوەی کە کوژراوە، لەتوپەت کراوە و لەناوبراوە”. له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌،”رای گشتی پرسیاری ئەوە دەکات کە هاوکارە ناوخۆییەکەی رووداوی کوشتنەکەی خاشقچی کێ بووە و ئێمەش هەمان پرسیارمان…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“خاشقچی مردووه‌”

KGN – NEWS سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی، رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر بێت و موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌ روونه‌دات، ئه‌وا ئه‌و مردووه‌. ئه‌مه‌ پشت به‌ سه‌رجه‌م زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ده‌به‌ستێت كه‌ هاتوون”. له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، دۆناڵد تره‌مپ روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی خاشقچی دا. تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌و زانیارییه‌ هه‌واڵگرییانه‌ی پێی گه‌یشتوون، باوه‌ڕی وایه‌ كه‌ خاشقچی مردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بده‌ن كێ به‌رپرسیاره‌ له‌ رووداوه‌كه‌، پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كان ببینن. رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوی کردۆتەوە كه‌ هه‌واڵگریی ئه‌مریكا “زانیاریی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

میدل ئێست”7هێزی ئەمنی سعودى بشداربوونە لە کوشتنی خاشقجیدا”

KGN – NEWS میدیایەکی بریتانیایی بڵاوی کردۆتەوە 7کەس دەستیان هەبووە لە کوشتنی جەماڵ خاشقجی. ماڵپەڕی میدل ئیستی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە  کە 7 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی سعوديا لە کوشتنی جەماڵ حاشقجی دەستیان هەبووە کە بەشێک بوون لە پاسه‌وانه‌کانی بن سەلمان. ماڵپەری ناوبراو  دڵاوی کردۆتەوە دەستی بە بڕێک بەڵگەی هەواڵگری سعوديا گەیشتووە کە ماهر موترب لە کوشتی خاشقجیدا هەماهەنگییەکانی کردووە. ئەو لە کەسە نزیکەکانی بن سەلمانە.  بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە 19 پەیوەندی تەلەفۆنی ماهر موترب لە ڕۆژی ڕووداوەکە، ئەو چوار جاریان لەگەڵ باڵوێزخانەی سه‌عووديه‌ لە ئەستەنبۆڵ قسەی کردووە. شایانی باسه‌ که‌…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

جۆن مەککەین کۆچی دوایی کرد

KGN – NEWS   سیناتۆری ئاریزۆنا، جۆن مه‌ككین كه‌ یه‌كێك بوو له‌ كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رده‌مێك كاندیدی سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی بوو له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد. له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی مه‌ككینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و سیناتۆره‌ كۆماریخوازه‌ به‌ناوبانگه‌ كه‌ به‌ده‌ست شێرپه‌نچه‌ی مێشكه‌وه‌ ده‌یناڵاند، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. مه‌ككین كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ هاوینی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرت له‌ دوواین ساته‌كانی ژیانیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا بوو. دوێنێ خانه‌واده‌كه‌ی رایانگه‌یاندبوو كه‌ كۆتایی به‌و چاره‌سه‌ره‌ هێنراوه‌ كه‌ بۆ مه‌ككین ده‌كرا، ئه‌و بڕیاره‌ش به‌وه‌ لێكدرایه‌وه‌…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

فاینانشیاڵ تایمز:ئه‌ردۆغان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ قوماره‌كه‌ ده‌دۆڕێنێ.

KGN – NEWS نووسه‌رێكی ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمزی ئینگلیزی ده‌ڵێت: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی له‌ توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و قوماره‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی توركیادا ده‌یكات به ‌دۆڕانی خۆی كۆتایی پێدێت لاورا پیته‌لی نووسه‌ر له‌ رۆژنامه‌ی (فاینانشیاڵ تایمز) نووسیویه‌تی: “ئه‌ردۆغان جگه‌ له‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌رێكی به‌هێزیش هه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ كورسیی سه‌رۆكایه‌تی بۆ كاندیدی ئۆپۆزیسیۆن موحه‌ره‌م ئینجه‌ بێت.” نووسه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێ: “به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئابووریی توركیا به‌ره‌و خراپی ده‌چوو ئه‌ردۆغان توركیای برده‌ ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه‌ به‌ڵام به ‌گوێره‌ی ده‌زگا ڕاپرسییه‌كانی توركیا ئه‌ردۆغان زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌ست ده‌دات،…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“تەنانەت یەک دەنگیش زۆر شت دەگۆڕێت”

KGN – NEWS سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ربژێری هه‌ده‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌ نوێترین په‌یامیدا له‌ توویته‌ر رایگه‌یاند “ئه‌م په‌یامه‌م تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌و کەسانەی كه‌ پێیانوایه‌ به‌ ده‌نگێك هیچ گۆڕانكاری نابێت و تاوه‌كو ئێستاش بڕیاریاننه‌داوه‌ بچنه‌ سەر سندووقی ده‌نگدان. به‌ڵێ، ده‌نگێك زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری زۆر بكرێت”. ده‌میرتاش له‌ توویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت “ئه‌م وڵاته‌ نیشتمانی هاوبه‌شی هه‌موومان و ماڵی هه‌موومان ده‌مێنێته‌وه‌. ئێستا كاتی دوودڵی و رارابوون نییه‌، كاتی هه‌ڵوێست و بڕیاردانه‌. پێویسته‌ بچنه‌ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن. هه‌رگیز مه‌ڵێن به‌ ده‌نگێك چی ده‌گۆڕێت؟ زۆر شت ده‌گۆڕێت”. کاندیدی هەدەپە بۆ…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

ئەمەریکا هۆشداریی دەداتە حکوومەتی سووریا

KGN – NEWS کێنیس مکێنزی، بەڕێوەبەری ستافی هاوبەشی پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: دەبێت هەموولایێکی ناو سووریا لەو راستیە تێبگات کە هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا یان هاوبەشەکانی لە سووریا سیاسەتێکی هەڵە دەبێت. هاوکات گوتەبێژی پێنتاگۆن وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی ئەگەری کاردانەوەی ئەمریکا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی حکوومەتی سووریا بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دایەوە. دانا وایت رایگەیاند ئەمریکا نایەوێت لە شەڕی ناوخۆی سووریادا بەشدار بێت، دەبێت ئێران و رووسیا گوشار لەسەر دیمەشق دروست بکەن بۆ ئەوەی بە بەڵێنەکانییەوە پابەند بێت. ئەم هەڵوێستەی پێنتاگۆن دوای ئەوە هات، سەرۆک کۆماری سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“له‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌ره‌تا له‌ منبجه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین”

KGN – NEWS وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا،  ئاماژه‌ی به‌ قۆناغێك كرد كه‌ به‌ منبج ده‌ستپێده‌كات له‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتنی سه‌ره‌تاییان له‌سه‌ر كردووه‌ و گوتی: “ئه‌وه‌ ته‌نها سنووردار نییه‌ به‌ منبج، به‌ڵام سه‌ره‌تا له‌ منبجه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین. یه‌په‌گه‌ له‌ منبج ده‌كشێته‌وه‌. له‌ منبج یه‌په‌گه‌ بۆ كوێ ده‌چێت ئه‌وه‌ ئێستا كێشه‌ی ئێمه‌ نییه‌”. له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی تەلەفزیۆنی وڵاتەکەی، مه‌ولود چاوشئۆغڵو باسی له‌ بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌ و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ مادده‌ی سه‌ره‌كی رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چواری حوزه‌یرانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆدا په‌سه‌ندكردنی نه‌خشه‌ڕێگایەک ده‌بێت له‌باره‌ی سووریاوه‌.…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

دەمیرداش لە هەڵبژاردنی بۆ سەرۆککۆماری تورکیا لیستی دارایی بڵاوکردوە

KGN – NEWS  سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی 24ی ئابی 2018، لیستی داراییەکانی بڵاو دەکاتەوە. سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی بەندکراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی 24ی ئابی 2018 لە وڵاتی تورکیا، لیستی داراییەکانی بڵاو دەکاتەوە. دەمیرتاش لە پەیامێکدا ئاماژەی دا بە داخوازیی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی دەستپاکی لەبارەی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری و وتی: پەیامەکەی ئەو ئەنجومەنە گەیشتووەتە دەستم. بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پەیامە، لیستی داراییەکانم بڵاو دەکەمەوە. لیستی دارەییەکانی دەمیرتاش بەم شێوەیە: – خانوویێکی 300 هەزار لیری تورکی – ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل 2013، 55 هەزار لیرەی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌