سوودەکانی بادەم

KGN -تەندروستی خواردنی باده‌م سوودی زۆری بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتەکانی تایبەت بە خۆراک ئەوە ئاشکرا دەکەن، باده‌م له‌و خۆراکانه‌یه‌ که‌ شاره‌زایانی بواری خۆراک په‌نای بۆ ده‌به‌ن وه‌ک ژه‌مێکی بچووک، کاتێک هه‌ست به‌ برسێتی ده‌که‌یت له‌ نێوان نانی به‌یانی و نێوه‌ڕۆ یان بۆ پاش نیوه‌ڕۆ، ده‌توانیت په‌نای ببه‌یته‌ به‌ر. چه‌ند سوودێکی هه‌یه‌ وا ده‌کات وه‌ک ژه‌مێکی ته‌ندرووست په‌نای به‌ریته به‌ر: هه‌ستی تێربوون ده‌دات: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ کێش دابه‌زێنیت و له‌ جیاتی په‌نا بردنه‌ به‌ر خۆراکه‌ شیرین و هه‌ویره‌مه‌نییه‌کان، باشتره‌ باده‌م بخوێت به‌و پێیه‌ی حه‌زی خۆراک کۆنتڕۆڵ ده‌کات. دژی شه‌کره‌ی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

باینجان بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش

KGN – تەندروستی   تباینجان یەکێکە لە سەوزانە لە ئامادەکردنی زۆربەی زۆربەی خۆراکەکان بە کاردەهێندرێت. توێکڵی باینجان زۆر هاوکاره‌ له‌ ڕزگاربوون له‌ چه‌وری که‌ڵه‌که‌بوو به‌ شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌ سه‌ر ناوچه‌ی سک، ئه‌مه‌ش ده‌بێت شه‌وێکی ته‌واو بخرێته‌ ئاوه‌وه‌، پاشان ئاوی لیمۆ و سه‌هۆڵی تێبکه‌یت، به‌ر له‌ نانی به‌یانی کوپێک و دوای نانی ئێواره‌ کوپێکی لێ بخۆیت. ده‌شتوانیت به‌م شێوازه‌ ئاماده‌ی بکه‌یت: باینجانێکی گه‌وره‌ بهێنه‌ و وشکی بکه‌ره‌وه‌ و له‌تی بکه‌. پاشان بیخه‌ قاپێک و ئاوی تێبکه‌ و نقومی بکه‌. بیخه‌ سه‌ر ئاگری به‌رز تا 5 خوله‌ک بیکۆڵێنه‌ و لایبده‌ پاشان با…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

ئەم جۆرە خۆراکانە منداڵ زیرەک دەکات

KGN – تەندروستی سیستمی خۆراکی گونجاو بۆ منداڵ رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە رووی تەندروستی جەستەیی و دەروونییەوە، چونکە کاریگەری لەسەر ژیری و مێشک هەیە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی fitpregnancy ئەم خۆراکانە باشترین پێکهاتەن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی زیرەکی منداڵ. 1-ماسی، چونکە بڕێکی باش ترشە چەوری و ئۆمیگا سێی تێدایە.   2-گۆشتی سور، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ئاسن و ریشاڵ و ڤیتامین بی 12.   3-شیر، جگە لە بەهێزکردنی ئێسک کاریگەری لەسەر مێشک هەیە، هاوکات دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری وکۆلیسترۆلی بەسوود، کە بۆ ژیری گرنگە.   4-هێلکە، رێژەیەکی زۆر پرۆتین و ڤیتامین…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

توێكڵی‌ پرته‌قاڵ چاره‌سه‌ره‌ بۆ شێرپه‌نجه‌

KGN – تەندروستی زۆرێك له‌ئێمه‌ كاتێك پرته‌قاڵ ده‌خۆین, یان ده‌یكه‌ینه‌ شه‌ربه‌ت, یان تێكه‌ڵ به‌ زه‌ڵاته‌ی‌ ده‌كه‌ین, ڕاسته‌وخۆ توێكڵه‌كه‌ی‌ فڕێ‌ ده‌ده‌ین و سوودی‌ لێ‌ وه‌رناگرین, كه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ ووته‌ی‌ پسپۆڕانی‌ خۆراكی‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌, چونكه‌ توێكڵی‌ پرته‌قاڵ چه‌ندین سوودی‌ گرنگی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌ و هیچی‌ له‌به‌شه‌كه‌ی‌ ناوه‌وه‌ی‌ كه‌متر نیه‌ و هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ بۆ زۆر مه‌به‌ستی‌ گرنگ سوودی‌ لێ‌ وه‌رگیراوه‌ و چه‌ندین جۆره‌ ده‌رمانی‌ لێ‌ دروستكراوه‌. لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند سوودێكی‌ توێكڵی‌ پرته‌قاڵ ده‌كه‌ین: 1 / دژی‌ جۆره‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌یه‌: توێكڵی‌ پرته‌قاڵ دژی‌ جۆره‌ جیاوازه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ و به‌رگری‌ ده‌كات له‌ گه‌شه‌كردنی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

خواردنی سندی له‌گه‌ڵ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ پزیشکیانه‌ توشی مه‌ترسی گه‌وره‌مانده‌کات

KGN – تەندروستی شاره‌زایانی په‌یمانگای “لورینس که‌نه‌دی” بۆ توێژینه‌وه‌ پزیشکیه‌کان، ئه‌وه‌یان دووپاتکردۆته‌وه‌ هه‌ندێک جار کوژه‌ر ده‌بێت کاتێک میوه‌ی سندی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک چاره‌سه‌ری پزیشکی بخۆین . زانایان مه‌ترسی خۆیان له‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ کاتێک له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی سندی چاره‌سه‌ری پزیشکی ده‌خورێت کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که‌ چه‌ند هێنده‌یه‌ک زیاد ده‌کات و به‌وه‌ش مه‌ترسی بۆ که‌سه‌که‌ دروست ده‌کات . له‌ناو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ش که‌ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی میوه‌که‌ کارلێک ده‌که‌ن چاره‌سه‌ری دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و چاره‌سه‌ری شێر په‌نجه‌ و چاره‌سه‌ری به‌رزی ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن و ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی کۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌کات پاش چاندنی ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌ بونیان هه‌یه‌ .  کاریگه‌ری ئه‌م…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

بامیە چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکان

KGN – تەندروستی بامیه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ خێزانه‌كان به‌خواردنێكی‌ سه‌ره‌كی‌‌و گرنگ ئه‌ژماری‌ ده‌كه‌ن‌و ئاماده‌بونێكی‌ به‌رچاوی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر خوانه‌كانیان. به‌ڵام له‌ونه‌یه‌ زۆرینه‌مان بێ‌ ئاگاین له‌سوده‌كانی‌. ماڵپه‌ڕەکانی تایبەت بە هەواڵە تەندروستییەکان بڵاویانكردۆته‌وه‌ بامیه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر ریشاڵی‌ خۆراكی‌ تێدایه‌و توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ئاستێك بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ شه‌كره‌ی‌ خوێن دابنێت‌و یارمه‌تی‌ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماده‌ ژه‌رهاویه‌كانی‌ جه‌سته‌ ده‌دات‌و جوڵه‌و فرمانه‌ رێخۆڵه‌ ریكده‌خات. خواردنی‌ بامیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌ زۆر به‌سوده‌ چونكه‌ شه‌كره‌ی‌ خوێن رێكده‌خات‌و له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌یپارێزێت، جگه‌ له‌وه‌ش بامیه‌ پارێزگاری‌ له‌ته‌ندروستی‌ ده‌موچاو ده‌كات چونكه‌ ڤیتامین (E،A) تێدایه‌. هه‌رها له‌كاتی‌ سكپڕیدا خواردنی‌ به‌سوده‌‌و به‌رگری‌…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

خواردنەوە گازییەکان ساڵانە ١٨٤ هەزار کەس دەکوژێت

KGN – تەندروستی توێژینەوەیەکی نوێ دەریخست ١٨٤ هەزار کەس دەمرن ساڵانە لەئەنجامی توشبوونیان بەنەخۆشیی شەکرەو دڵ و شێرپەنجە، ئەمەش بەهۆی زۆر خواردنی خواردنەوە گازییەکانەوەیە. هەروەها دەرکەوتووە زۆر خواردنی خواردنەوە گازییەکان دەبێتە هۆی کێشەی زۆر کە پەیوەندیدارە بەتەندروستی و زیادبوونی کێش لەلای ملیۆنەها کەس. بۆ ساڵانێکی زۆر رەچاوی ئەوە کراوە کاریگەری بەکارهێنانە جیاوازەکانی ماددە خۆراکییەکان لەسەر مرۆڤ و توشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنجەو شەکرەو نەخۆشی دڵ و دەمار، ئەو نەخۆشییانەی هەڕەشە لەژیانی مرۆڤەکان دەکەن. ئەم توێژینەوەیە بۆ ٦١١ هەزار کەسی کراوە لە ٥٠ وڵاتی جیاواز، توێژەران بەراوردیان لەنێوان زۆر خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان و…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

لەگەڵ بەچێژی دۆندرمە ئاگاداری زیانەکانی بە

KGN – تەندروستی بێگوومان لەوەرزی ھاویندا گەورە و بچووک حەزیان لە دۆندرمە خواردنە و شارەزایان باس لە سوود و زیانەکانی دەکەن.   شارەزایان باس لە  خواردنی دۆندرمە دەکەن کە جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆری کالۆری تێدایە ئەوا دەبێتە ھۆی تێکدانی گەروو و زیاد کردنی کێشی لەش بەتایبەتی ئەگەر ھاتوو بە شێوەیەکی زۆر خورا لەگەڵ سۆس و شوکوڵاتە.   ھەروەھا باسی ئەوەیش دەکەن کە دۆندرمە خواردنێکی زیانبەخش نییە بەڵکو چەندین سوودیشی ھەیە ئەگەر ھاتوو لە میوەی سروشتی دروست کرابێت و ڕێژەیەکی کەمی شەکر لەگەڵ بەکارھاتبێت وەکو دۆندرمەی سادە و بەشیر کە سەرچاوەیەکە…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

پاش خوێندنەوەی ئەم بابەتە ناوکی شوتی فڕێ نادەیت

KGN – تەندروستی زۆربەمان لەوەرزی هاوین بڕێکی زۆر شوتی دەخۆین و ئارامی و فێنکی بەجەستە دەبەخشێت ، بەشێوەیەکی باش چارەسەری وشک بونەوەی جەستە دەکات و بەشێداری دەیهێڵێتەوە  .   زۆربەمان ئارەزوی خواردنی ناوکی شوتی ناکەیەن و لەکاتی خواردنی شوتی ناوکەکەی فڕێدەدەین و بەشتێکی بێزارکەری دەزانین بەڵام ناوکی شوتی ژمارەیەکی زۆر پێکهاتەی سودبەخش و گرنگی خۆراکی تێدایە، هەریەکە لەم پێکهاتانە سودی بۆ نەخۆشیەکی دیاریکراو دەبێت  .   ئەو پێکهاتە خۆراکیە گرنگانەی لەناو شوتی بونیان هەیە : •جۆرەکانی ڤیتامین B لەجۆری سیامین ،ترشی فولینی تێدایە . •مادە سود بەخشیەکانی مەگنیسیۆم و زینک…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

خۆڵ وەک چارەسەر بۆ شێرپەنجە بەکاردێت

KGN – تەندروستی زانایانی بواری پزیشكی گەیشتوون بەئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك، كە دەتوانن بە بەكارهێنانی خۆڵ خانە شێرپەنجییەكان لەناو ببەن. زانایان لەزانكۆی ئۆهایۆ دوای ئەنجامدانی توێژینەوەیەك گەیشتوون بەو ئەنجامەی، خۆڵ مادەیەكی تێدایە كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر خانە وەرەمییەكان لەشێرپەنجەی جۆری پێست. خۆڵ بەهۆی بوونی جۆرێكی بەكتریا بەناوی “ستریبتۆمیسز بۆترۆبنسیس” دەتوانێت چارەسەری شێرپەنجەی پێست بكات‌و لێكۆڵینەوەكانیش لەو بارەوە بەردوامی هەیە. ئەو بەكتریایە لەئەنجامی بوونی مادەی (مینزاكارسین) لەخۆڵ دروستدەبێت، كە ئەو مادەیە رۆڵێكی گرنگی هەیە لەچارەسەری سروشتی نەخۆشی شێرپەنجەی پێست.

زیاتر بخوێنه‌وه‌