“ئه‌گه‌ر شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌ نه‌بێت نه‌ پارتی و نه‌ یه‌کێتی حوکمڕانیی کوردستانیان پێناکرێت”

KGN – NEWS بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان  “واقعی هه‌رێمی کوردستان به‌ جۆرێکه‌ که‌ نه‌ یه‌کێتی ده‌توانێت به‌ ته‌نها حوکمڕانیی ئه‌م کوردستانه‌ بکات نه‌ پارتییش ده‌توانێت -ئه‌گه‌ر شه‌راکه‌تێکی ڕاسته‌قینه‌ نه‌بێت- حوکمڕانیی کوردستان بکات.”    بێگه‌رد تاڵه‌بانی گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌کێتی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاندووە: گفتوگۆی نێوان پارتی وه‌کو براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ڕۆژی شه‌ممه‌ 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 ده‌ستی پێکردوووه‌ و له‌ ڕۆژانی داهاتووشدا گفتوگۆکان به‌رده‌وام ده‌بێت. ناوبراو له‌باره‌ی ئیستیحقاقی یه‌کێتی و ئه‌و پۆست و وه‌زاره‌تانەی داوا ده‌کات  گوتی: یه‌کێتی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

زەیتون نەخۆشی کوشندە لەناو دەبات

KGN – تەندروستی   لە زۆربەی بلاوکراوە خۆراکییکان و سەرچاوە پزیشکیەکان ئاماژە کراوە بە گرنگی زەیتوون لە ئێستادا زانایانی ئیسپانیا بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه‌ که‌ توێکڵی زه‌یتون ماده‌یه‌کی تێدایه‌ که‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له‌ ناو ده‌بات. به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ گۆڤاری بایۆلۆژیای گه‌ردیله‌ییدا هاتووه‌، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ توێکڵی زه‌یتون له‌ سه‌دا 80 ی ماده‌ی ترشی زه‌یتونی تێدایه‌ که‌ ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌یه‌ بۆ دواخستنی گه‌شه‌کردنی وه‌ره‌مه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان و له‌ناوبردنی خانه‌کانی. توێژه‌ران ده‌ڵێن زه‌یتون ڤیتامین E تێدایه‌ که‌ پێویسته‌ بۆ کارکردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌ش به‌ شێوازێکی سرووشتی، هاوکات دژه‌ ئۆکسانێکی به‌هێزه‌ و له‌ش له‌…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

خوێندنی باڵا: هیچ بەشێکى زانستە ئیسلامییەکان دانەخراوە

KGN – NEWS وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە داخستنی بەشە زانستە ئیسلامییەکان لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، دوا بەدوای دەنگۆی بڵاوبونەوەی داخستنی  به‌شه‌كانی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان،  وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بە پێویستی دەزانێت چەند ڕاستییەک بۆ ڕای گشتی ڕون بکاتەوە. 1. بۆ بەرزکردنەوەی کواڵێتی خوێندن وەزارەتەکەمان كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگی ناوه‌، به‌شێك له‌و هه‌نگاوانه‌ بریتی بون له‌ داخستنی خوێندنی ئێواران، بۆیه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن (438) به‌شی زانستی له‌ زانكۆ حكومیه‌كان داخران، داخستنی خوێندنی ئیسلامی ئێوارانیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یدایه‌، لە بەرامبەریشدا چەندین هەنگاوی جێگرەوەی باشتری ناوە، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر خوێندن بۆ ئارەزومەندانی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

دادگاى كه‌ركوك هه‌واڵى رێگه‌دان به‌ ژن هێنانى دووه‌م و سێیه‌م ره‌تده‌كاته‌وه‌

KGN – NEWS له ‌چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌واڵى بڵاوبوونەوەی رێنماییه‌ك بۆ دادگاكانى كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ ماره‌بڕینى ژنى دووه‌م و سێیه‌م له‌ پیاو به ‌بێ ئاگادارى ژنى یه‌كه‌م، رێكخراوه‌كانى ژنانى نیگه‌ران كرد. سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى كه‌ركوك، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ رێنماییه‌كیان بۆ رێگه‌دان به‌ هێنانى ژنى دووه‌م و سێیه‌م به‌بێ ئاگادارى و ره‌زامه‌ندى ژنى یه‌كه‌م ده‌ركردبێت. ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى ژنان كۆبۆ‌وه‌ کە تێیدا هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ ‌ گوایه‌ رێنماییان بۆ رێگه‌دان به‌ هێنانى ژنى دووه‌م و سێیەم بێ ئاگادارى ژنى یه‌كه‌م ده‌ركردبێت. سرود ئه‌حمه‌د به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

لە قوشتەپە منداڵیکی 3 ساڵان دوای ونبوونی بە مردووی دۆزرایەوە

KGN – NEWS لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر منداڵیک دوای ونبوونی بە مردویی دۆزرایەوە. دوای ئەوەی ئەمڕۆ منداڵیک بە ناوی ئەحمەد کۆسرەت مەلایوسف عەلیاوەیی لە کۆمەڵگەی کاوە لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ وندەبێت، دوای گەڕانی کەسوکاری بەدوایدا ئەم ئێوارەیە دوای نوێژی شێوان هەر لە کۆمەڵگەی ناوبراو بە مردووی دەدۆزرێتەوە لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە بۆ پشکین وەک تۆڕی میدایی دیاریی کوردستان پەیوەندیمان کرد ئیدریس یوسف مامی ئەو منداڵە پێێ ڕاگەیاندین کە تائێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی دیارنیە چاوڕێی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

نەوەی لەقلەقەکەی هەولێر گەڕایەوە

KGN – ژیان نزیکەی شەست ساڵ دەبوو، جووتێک لەقلەق لەسەر منارەکەی مزگەوتی خانەقای شاری هەولێر هێلانەیان درووست کردبوو، ساڵانە لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەم هەورە تریقشەی بەهاریدا، دەگەڕانەوە سەر منارەی مزگەوتەکەی خانەقا و خەڵکی دەوربەری شوێنەکەش بە دەنگی بەرز دڵخۆشییان بە گەڕانەوەی لەقلەقەکان دەردەبڕی. بەپێی گوتەی هاووڵاتییەک، ئەم جووتە لەقلەقە لە ساڵانی سییەکانی رابردوو، لەسەر منارەی مزگەوتە کۆنەکەی خانەقا هێلانەیان چێکردبوو، بەڵام دوای ساڵی شەستەکان و دروستکردنی مزگەوتی نوێی خانەقا، ئەوا لەقلەقەکان هێلانەکەیان گواستەوە سەر منارەی مزگەوتە نوێیەکە کە بە دووری بیست مەتر لە مزگەوتە کۆنەکە دامەزراوە بەڵام منارەکەی بەرزترە. هاووڵاتی محەمەد…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

هەشت وڵاتی جیهان مامەڵەکردن بە دۆلار ڕادەگرن

KGN – ئابوری  هەشت وڵاتی جیهان مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمەریکی ڕادەگرن و بڕیاریانداوە لەبری دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوی نیشتیمانی بکەن. ئەو وڵاتانەش کە پێیان دوترێت گورپی D-8 پێک دێن لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، میسر، ئیندۆنیزیا، مالیزیا، نەیجیریا، بەنگلادیش پاکستان. ئەو هەشت وڵاتە لە کۆبوونەوەی ئەمجارەیان کە لە شاری ئەنتالیای تورکیا بەڕێوەچوو بڕیاریانداوە کە مامەڵەی بازرگانی بە دراوی ئەمەریکی کۆتایی پێبهێنن و لەبەرامبەردا هەر وڵاتێک دراوی نیشتیمانی خۆی بەکاربهێنێت. ئەم بڕیارەی گروپی D-8 دوای ئەوە هات هاوینی ئەمساڵ ئەمەریکا کۆمەڵێک سزای ئابووری بەسەر هەریەک لە تورکیا و ئێراندا سەپاند و…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“بەشداری حکومەت ناکا وەک ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان بەشدار دەبێت”

KGN – NEWS ئەنجومەنی باڵا بڕیاریدا کە نەوەی نوێ وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی چالاک لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەشداربێت. لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:  ئەمڕۆ ٣١/١٠/٢٠١٨ ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بە بێ بەشداری سەرۆکی جوڵانەوەکە.   تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە دواهەڵوێستی نەوەی نوێ سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و شێوازی خەباتی پارلەمانی جوڵانەوەکە، هەروەها دیدی نەوەی نوێ سەبارەت بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و گفتوگۆ سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی عێراق و هەڵوێستی نەوەی نوێ. لە تەوەری یەکەمی گفتوگۆکاندا ئەنجومەنی باڵا تەئکیدی کردەوە…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“خاشقچی خنكێندراوه‌ و لەتوپەت کراوە”

KGN – NEWS  سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئیستانبوڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ خاشقچی به‌ پلانێكی پێشتر داڕێژراو هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی بۆ كۆنسوڵخانه‌ خنكێندراوه‌. میدیای فەرمی تورکیا لە بڵاوی کردۆتەوە کە سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئیستانبوڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ درواوە كه‌ خاشقچی به‌ پلانێكی پێشتر داڕێژراو هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی بۆ كۆنسوڵخانه‌ خنكێندراوه‌.  له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵدا هاتووه‌، “تەرمی خاشقچی دوای ئەوەی کە کوژراوە، لەتوپەت کراوە و لەناوبراوە”. له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌،”رای گشتی پرسیاری ئەوە دەکات کە هاوکارە ناوخۆییەکەی رووداوی کوشتنەکەی خاشقچی کێ بووە و ئێمەش هەمان پرسیارمان…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

بەهۆی قوڕ و لیتەوە چوار پرۆژەی ئاوی هەولێر وەستاون

    KGN – NEWS   بەهۆی قوڕ و لیتەوە پرۆژەکانی ئاو وەستاون، ناتواندرێت ئاوی پاک بگەیەندرێتە هاوڵاتیان ئەندازیار مەسعود کاڕەش بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕانی ئاو ڕایگەیاند:” ئەو باران و لافاوەی هەرێمی کوردستان و باکووری گرتەوە،سەرچاوەکانی ئاوی کردە قوڕ و لیتەیەکی زۆر،بەهۆی ئەوەشەوە چوار پرۆژەی ستراتیژی ئاو کە ئیفرازی یەکەم و دووەم و سێیەم و پرۆژەی ئاوی شەقڵاوەیە وەستان لەبەر ئەوەی ناتوانن لە ستاندەردی خۆیان زیاتر ئاو پاک بکەنەوە،ئێمەش ناتوانین ئاوێک بگەینینە هاوڵاتیان کە شیاوی خواردنەوە نەبێت. بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ زیاتر گوتی”:ئەگەر قوڕ…

زیاتر بخوێنه‌وه‌