KGN – NEWS
ڕێكخراوی مانگی سووری كوردستان بۆ گه‌لی عه‌فرین بانگه‌وازی هاریكاری و پشتیوانی ده‌كات.
ڕێكخراوی مانگی سووری كوردستان بانگه‌وازییه‌كی به‌په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه و داوای هاریكاری و پشتیوانی ده‌كات بۆ گه‌لی عه‌فرین كه له‌ژێر هێرشی توركیا دایه.
مانگی سوور كه پێشتریش بۆ عه‌فرین «كه‌مپینی هاریكاریی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی»-ی ده‌ستپێكردبوو، بۆ ئه‌م كه‌مپینه‌ش بانگه‌وازی به‌په‌له ده‌كات.
ده‌قی بانگه‌وازییه‌كه‌ی ڕێكخراوی مانگی سووری كوردستان:
ماوه‌ی ٢ مانگه شاری عه‌فرین له‌ژێر بۆردومانی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی داعش دایه. گه‌له‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی قڕكردن ده‌كرێته‌وه. ژن، منداڵ و لاو له لایه‌كه‌وه خۆڕاده‌گرن و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی ژیان له گوزه‌رانێكی سه‌ختدان.
پێویسته ئێمه كار بكه‌ین بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی گه‌لی خۆمان له عه‌فرین و خاوه‌نداری له گه‌لی خۆمان بكه‌ین.
كورد و دۆستانیان له ئه‌ورووپا به چالاكیی جیاواز خاوه‌ندارییان له گه‌ل و به‌رخۆدانی عه‌فرین كرد. پێویسته ئێمه ئه‌م پشتگیرییه له ڕێی مادییه‌وه درێژه پێبده‌ین و خاوه‌نداری له گه‌لی خۆمان بكه‌ین و هێرشه‌كانی قڕكردن بشكێنین.
جارێكی دیكه بۆ گه‌لی خۆمان ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین كه ئه‌م كه‌مپینه «به‌په‌له»یه و پێویسته «به‌زووترین كات» پێكبهێنرێت. ئێمه خاوه‌نداری له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و به‌رخۆدان گه‌شتر ده‌كه‌ین.
https://n.painshoes.com/actors/ – Bokep Artis
https://tube-8-zoo.com/tube-8-zoo-com/filmy-porno/M?? przyprowadzi? kumpla – M?? przyprowadzi? kumpla