نهێنی سەركەوتنی دیالۆگی هەرێم-بەغدا ئاشكرا کرا

 

 

KGN – NEWS

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات “سەركەوتنی دیالۆگی نێوان هەرێم و بەغدا، بەهۆی سەركەوتوویی دیپلۆماسیەتی نێوان هەردوولاوە نەبووە، بەڵكو بەهۆی فشارەكانی ئەمریكا و وڵاتانی هەرێمایەتی دۆستی عیراقەوە بوون .
عەبدولباری زێباری سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان لە پەرلەمانی عیراق بە ڕادیۆی نەوای ڕاگەیاندووە، رۆڵی ئەمریكا بۆ لێكنزیككردنەوەی هەرێم و بەغدا، ئەرێنی بووەو فشاریشی خستۆتەسەر دەسەڵاتدارانی عیراق، بۆئەوەی رێچكەی دانوستان بگرنەبەر لەگەڵ هەرێمدا.
زێباری وتیشی : لە ئێستادا كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا یەكلایی نەكراونەتەوە و هەتا هەندێك لە دەموچاوی كارێكتەرەكانی نێو گۆڕەپانی سیاسی هەردوولا نەگۆڕدرێن، ئەوا كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەئاسانی چارەسەر نابن”.
ناوبراو جەختیكردەوە، ئەمریكا و وڵاتانی هەرێمایەتی لەو بڕوایەدان بەردەوامی بارگرژی نێوان هەولێرو بەغدا لە بەرژەوەندی عیراق و ناوچەكەشدا نییە.