برێت مەكگۆرك:کردنەوەی فڕۆکە خانەکانی هەرێم هەنگاوێکی گرنگە

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، ”کردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم دەرئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چەند مانگی ڕابردووە”.

برێت مەکگۆرک ده‌لێت  فڕۆکەخانەکانی هەرێم هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری عێراق دوای کۆتایهاتنی شەڕی دژی داعش

“.ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد“لە ئێستادا دۆخەکە پێویستی بە بوونی حكومەتێكی بەهێز و یەكگرتووی هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەدواى سێ ڕۆژ لە ئەنجامدانى ڕیفراندۆم لە ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، حەیدەر عەبادی فڕۆکەخانەکانى هەرێمی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا داخست و ئەمڕۆ بە بڕیارێکی ناوبراو فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان کرانەوە.