فراكسیۆنی گۆران داواكارییەك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات

 

KGN – NEWS

فراكسیۆنی گۆران داوای گێرانەوەی یاسای چاكسازی لە خانەنشینی موچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكان، دەكات، ئاماژە بەوەشدەكەن بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی دەگرینەبەر.
فراكسیۆنی گۆران داواكاریەك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات و تیادا ئاماژە بەوەكراوە، دژی بڕگەی دووی مادەی سێی پلە تایبەت و باڵاكان بووین و داوای گێڕانەوەی یاساكە دەكەین بۆ پەرلەمانی كوردستان تاوەكو بڕگەی تایبەت بەخانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە باڵاكان هەڵبوەشێتەوەو یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق ژمارە نۆی ساڵی 2014 بۆ گشت خانەنشینان بەركاربكرێت . هەفتەی ڕابردوو یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچەو دەرماڵە لە پەرلەمان پەسندکرا ناڕەزایی لێکەوتەوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە .