KGN – NEWS
ەنجومەنی تەندروستیی عەفرین، دەربارەی بەکارهێنانی گازی کلۆر لە لایەن سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە دژی هاوڵاتیانی سیڤیلی گوندی ئەرەندێی سەر بە ناوچەی شیێ-ی عەفرین، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامهوانی ساز كرد.
د. خەلیل سەبری، وتەبێژی ئەنجومەنی تەندروستیی كانتۆنی عهفرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای کرد: لە دوای لێکۆڵینەوە لەسەر هاوڵاتیانی سیڤیلی گوندی ئەرەندێ کە بەو چەکانەی لە دژیان بەکارهاتبوون نهخۆش بووبوون، گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە چەکی کیمیایی له دژیان بەکارهێنراوە.
ناوبراو ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانەی ئاشکرا کرد کە چەکی کیمیایی كاریگهری لێ كردوون و گوتی: لە تاقیکردنەوەکانی پزیشك، پسپۆڕ و شارەزاکانی ئێمەدا دهركهوت کە ئەو هاوڵاتیانه لە کاتی هەناسەدان تووشی هەناسەتەنگی بوونە . هەروەها لێكۆڵینهوهمان لهسهر خاكی ئهو ناوچهیه كردووه کە ئەو چەکەی لێ بەکارهێنراوە، ئاشکرا بوو کە بەڕێژەیەکی زۆر مادەی کلۆر-ی تێدایە.
خەلیل سەبری گوتیشی: ئێمە ئامادەین کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆمان بدەینە ڕێكخراوه نێونهتهوهییهكانی بواری تهندروستی و مافی مرۆڤ.
ناوبراو داوای لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان كرد کە بچنه عهفرین بۆ ئهوهی لهو بارهیهوه لێكۆڵینهوه بكهن و ئەرکەکانی خۆیان جێبهجێ بكهن.
ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی بەکارهێنانی ئەو چەکە کیمیاییه ژەهراوی بوون ئەمانەن:
1. عەبدولڕەحمان شەلیل
2. محەممەد ڕەشید حوسێن
3. ئەحمەد محەممەد حەمۆ
4. عەدنان شالیل عوسمان
5. محەممەد عارف حەقی
زیاتر
The key benefits of a Online Board Space
VDR for Acquire Facilitates M&A Due Diligence
What Does a Shoe Scan Do?