KGN -NEWS
بارین کۆبانێ، ژنه شه‌ڕڤانێکی کوردی سووریایه که ڕووبەڕووى هێرشى چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانى نزیک لە تورکیا وەستایەوە و گیانی بەخت کرد، بەڵام چەکدارە هاوپەیمانەکانی تورکیا تەرمەکەیان شێواند و سووکایەتییان پێ کرد و دوو گرتەى ڤیدیۆیی‌یان بڵاو کردەوە و ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته ناشیرینه له‌گه‌ڵ ته‌رمی ئه‌و شه‌ڕڤانه کورده میدیاکانی جیهانی سه‌رسام کردوووه.
به وته‌ی هێزه کوردییه‌کانی سووریا گرته‌ڤیدیۆیێک له شێواندنی ته‌رمی ئه‌و ژنه شه‌ڕڤانه کورده له لایه‌ن هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی نزیک له تورکیا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
بارین کۆبانێ لە گوندی قرنەی سەر بە ناحیەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین، ڕووبەڕووى هێرشى چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانى نزیک لە تورکیا وەستایەوە و شەهیدبوو.
ده‌یلی میل، بی.بی.سی، ئه‌لجزیره، سپۆتنیک، واشنتۆن پۆست، سکای نیوز، ئەلنەهار و چه‌ند میدیای دیکه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو کردۆته‌وه.
هەر وەک شێواندنی تەرمی شەڕڤانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە نێو کۆمەڵگای کوردی‌دا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. Pour mieux comprendre son mode asgg.fr/ de fonctionnement, il convient de comprendre ce qu’est une érection.
ئەمەد کەندەل بەرپرسێکی یەپەژە، لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوە کرد، بارین خۆی بەدەستەوە نەداوە و تا شەهیدبوون شەڕی کردوووە و وتیشی: ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە زیاتر هانی هێزەکانمان دەدات کە تا سەرکەوتن، بەرگری بکەین.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریاش وتوویه‌تی : هێزه کوردییه‌کان ڤیدیۆی شێواندنی ته‌رمی ئه‌و ژنه شه‌ڕڤانه کوردی ڕۆژئاوایان وه‌رگرتوووه به‌ڵام له‌و باره‌وه بۆچوونی نه‌بوووه.
https://e.33115001.com/fr/video/1426482545502636341/ – 6:09