“كوردستان بەشێوەیەكی حیزبیانە بەڕێوەدەبرێت”

 

 

KGN – NEWS

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە چاوپێكەوتنێكیدا  هێرش دەكاتە سەر شێوازی ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی حیزبی بەڕێوەدەبرێت و گەندەڵی و ناشەفافیەت هەیە و پێویستە گەندەڵارانیش بە سزا بگەیەنرێن ، كێشەی موچەش چارەسەر دەكەین

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ( الیوم السابع) ی میسری دەڵێت: كێشەی كورد بەشێكی مێژووییە و ئێمە ڕێز لە خواست و هیواكانیان دەگرین، كێشەی كورد شەڕی هەموو حكومەتە یەك لە دوا یەكەكانی عێراق بووە، كێشەی نەتەوایەتی هەیە و ئەوانیش خاڵی نەتەواییەتیان هەیە، بە جدی كێشەی نەوت و گێڕانەوەی موچەی فەرمانبەران هەیە و كار بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە دەكەین.

دەشڵێت: ئێمە دژی نەبوونی شەفافیەت و نەبوونی لێپرسینەوەین لە هەرێمی كوردستان و ئەو شێوازەی بەڕێوەبردن لە هەرێمە ڕەت دەكەینەوە، كە بەشێوەیەكی حیزبیانەیە، ئێمەش لە عێراق بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو پشتمان بە پشك پشكێنەی پۆستە سیاسییەكان بووین چونكە هەڵبژاردنەكان حیزبی بوون و ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە حیزبەكان پێكهاتووە .

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكراشی كرد لە كاتی ددیاردا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە داڤۆس لەسەر نەخشە ڕێگایەك ڕێكەوتووین كە هیوادارم وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.

وتیشی: هەندێك كەس نایەانەوێت كێشەكان چارەسەر بكرێت و دەوڵەتێكی نەتەوەییان دەوێت، ئێمەش بە تەواوەتی ئەمە ڕەت دەكەینەوە و سورین لەسەر سەپاندنی سەرجەم دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدراڵ بە پێی دەستور.