پشیلەیەك دەبێتە خاوەن میراتییەكی 30 هەزار یۆرۆیی

 

 

 

 

 

KGN – ژیان

 

زۆر جار ئەو کەسانەی کەدەبنە میرات گر، ئەو کەسانەن کە منداڵ یان نەوەی کەسیکن کە دوای مردنی یان لە کاتی نەخۆشی سەروەت و سامانەکەی دەداتە ئەو کەسەی کە خۆی پێی شایستەیە، یان دەوڵەمەندترین پیاو یان ئافرەتمان بیستووە  لەم هەواڵە ئەمجارە دەوڵەمەندترین ئاژەڵ باسدەکەین کە پشیلیەك بەناوی “جیری”لەیەکێک لە گوندەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بووە خاوەنی میراتییەكی 30 هەزار یۆرۆیی، كە لەخاوەنەكەی بۆی ماوەتەوە.

خاوەنی ئەو پشیلەیە لە وەستێتنامەیەك ئەو 30 هەزار یۆرۆیەی بۆ پشیلەكەی جێهێشتووە، كە لەو بارەوە ڕایگەیاندووە، ئەو گیاندارە گرنگترین شت بووە لەژیانی، بۆیە ئەو میراتییەی بۆ جێهێشتووە.

خاوەنی ئەو پشیلەیە نەخۆشی هەیەو بەهۆی نەخۆشییەكەشی ئەو وەسێتەی كردووەو داوای لەخێزانەكەی كردووە لەدوای مردنی جێبەجێی بكەن.

هەروەها یەكێك لەمنداڵەكانی ئەو خاوەن پشیلەیە دەڵێت: باوكی پشیلەكەی لە منداڵەكانی زیاتر خۆشویستووە، بۆیە ئەو بڕە پارەشی بەمیراتی بۆ جێهێشتووە.

س.ئاژانسەکان