“٤٠٠ ھەزار ئاوارە مافی دەنگدانیان ھەیە”

 

 

 

KGN – NEWS

 

 

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن  ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارەکانیش ئاشکرا دەکات.

ریاز بەدران سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەنووسراوی رەسمی داوایان لەسەرجەم ئەو حزب و لایەنانە بەشداربوەکانی ھەڵبژاردن کردوە، لیستی ناوی کاندیدەکان پێشکەش بکەن بۆئەوەی لە کۆمسیۆنیشەوە ئاراستەی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری بکەن بەمەبەستی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون.

وتیشی، لە کۆی ملیۆنێک و (٦٠٠) ھەزار ئاوارە کە تائێستا نەگەڕاونەتەوە بۆ شارو ناوچەکانیان، (٤٠٠) ھەزار کەس مافی دەنگدانی ھەیەو لەچەند رۆژی داھاتووشدا لیژنەیەکی تایبەت سەردانیان دەکات بەمەبەستی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و دانانی سندوقی دەنگدان بۆیان.